وێراى ئه‌وه‌ى چه‌ندان جار دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نایه‌وێ بچێته كێبڕكێ هه‌ڵبژاردنه‌وه، كه‌چى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه خواستى كازمى له سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تێكى كاتى ناوه‌ستێ و خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو كاندید ده‌كات.
رۆژنامه‌كه زانیارییه‌كانى له چه‌ند په‌رله‌مانتارێك وه‌رگرتووه و كه ده‌ڵێن راوێژكارانى كازمى ده‌ستیان به گه‌ڕان كردووه بۆ رێكخستنى كاندید، تا له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى به لیستێك به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
له راپۆرته‌كه هاتووه خواستى كازمى له سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى كاتى ناوه‌ستێ، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ له چوار ساڵى داهاتوویش سه‌رۆك وه‌زیران بێت.
پێشتر سه‌كرده‌كانى شیعه باسیان له‌وه كردبوو، به‌و مه‌رجه ده‌نگیان به كازمى داوه، تا له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو خۆى كاندید نه‌كات، به‌ڵام شاره‌زایانى یاسایى ده‌ڵێن هیچ رێگرییه‌كى یاسایى له‌به‌رده‌م كازمى نییه.