مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دانى به‌وه‌نا جگه له ئه‌مریكا چه‌ندان وڵاتى تر بیر له داخستنى باڵیۆزخانه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه، گوتیشى ئه‌مه‌یش ماناى دابڕانى عێراق دێ.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، جگه له ئه‌مریكا، یه‌كێتى ئه‌وروپا و چه‌ندان وڵاتى تر بیر له داخستنى باڵیۆزخانه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كازمى ئه‌و زانیارییه‌ى ئاشكرا كرد و گوتیشى، “ئه‌م بارودۆخه ته‌نیا دژى حكوومه‌تى عێراق نییه، به‌ڵكو دژى ته‌واوى وڵاته، داخستنى باڵیۆزخانه‌كانیش مانى ئه‌وه‌یه ئه‌و وڵاتانه له لایه‌نى ئابوورى و رۆشنبیرى و سه‌ربازى هاوكارى عێراق ناكه‌ن، كه رووبه‌ڕووى چه‌ندان زه‌حمه‌تى ده‌بێته‌وه”.
له‌و كاته‌یشدا عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق رایگه‌یاند، هێزه عێراقییه‌كان ئه‌و تاوانبارانه‌یان گرتووه كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به هێرشه‌كانیان حه‌وت كه‌سیان له خێزانێك كوشت.
ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه زۆربه‌ى باڵیۆزخانه‌كان بۆ هه‌ولێر بگوازرێنه‌وه، دواجاریش باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له 22ى ئه‌م مانگه به سه‌ردانێك هاته هه‌ولێر و دیدارێكى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سازكرد.