په‌رله‌مانتارێكى عێراقى ئاشكراى كردووه، یه‌كێك له‌چاره‌سه‌ره‌كانى به‌رده‌م حكوومه‌تى عێراق بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، دابه‌زاندنى به‌هاى دیناره، كه ئه‌مه‌یش زیانێكى گه‌وره به هه‌ژاران ده‌گه‌ینێ و نرخى شتومه‌ك به‌رز ده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى لێدوانى ناجى ره‌دیس په‌رله‌مانتارى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانه، باسى له‌و چاره‌سه‌رییانه كردووه كه له‌به‌رده‌م عێراقه بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
ناجى ره‌دیس ده‌ڵێ، هه‌ر یه‌كێك له‌و چاره‌سه‌رییانه‌ى له‌به‌رده‌م حكوومه‌ته لایه‌نى باش و خراپى خۆى هه‌یه و له‌وانه چاپكردنى پاره، دابه‌زاندنى به‌هاى دینار، قه‌رزكردن.
سه‌باره‌ت به دابه‌زاندنى به‌هاى دینار باسى له‌وه كردووه، حكوومه‌ت بیرى لێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕیاره‌كه به ده‌ست بانكى ناوه‌ندى ده‌بێت و ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌ش كۆمه‌ڵێك زیانى بۆ ئابوورى عێراق هه‌یه، به تایبه‌تى بۆ چینى هه‌ژار و مامناوه‌ندى خه‌ڵكى عێراق.
دابه‌زاندنى به‌هاى دینار له به‌رامبه‌ر دۆلار ئه‌وه‌یه، به‌هاكه‌ى كه‌م بكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ى حكوومه‌تى به دراوى بیانى پاره‌یه‌كى زۆرى ده‌ست بكه‌وێ، ئه‌مه وا ده‌كات به ئاسانى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى ده‌ستكه‌وێ كه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پێویسته به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م نرخى شتومه‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه و هه‌ڵاوسان دروست ده‌بێت.