نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ى كۆچى دوایى شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح میرى كوێت، پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى جێنشینى ده‌وڵه‌تى كوێت كرد.
ئه‌مڕۆ شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح میرى كوێت له ته‌مه‌نى 91 ساڵى كوچى دوایى كرد‌و و شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح بوو به میرى كوێت. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى جێ‌نشین كردووه و له ده‌قه‌كه‌ى هاتووه:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح میری دەوڵەتی کوەیتم پێگەیشت، بە ناوی خۆم و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە پرسە و سەرەخۆشیی دۆستانە لە جەنابتان و لە ڕێگەی ئێوەیشەوە لە خانەوادەی بەڕێزتان و سەرجەم گەلی کوەیتی برا دەکەم.
لە خوای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و بە بەهەشت شادی بکات، ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوە ببەخشێت، ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتنی دەوڵەت و گەلی کوەیتیش هەر بەردەوام بێت.