دواى مردنى سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوێت له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باحى راسپارد بۆئه‌وه‌ى ببێت به میرى كوێت.
ئه‌مڕۆ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح میرى كوێت له ته‌مه‌نى 91 ساڵى كۆچى دوایى كرد، دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م له راگه‌یاندنى مردنى میر، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوێت كۆبووه‌وه و له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى كه له ئاژانسى هه‌واڵى كوێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى ماده‌ى چوارى ده‌ستوور نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باحى راسپارد بۆئه‌وه‌ى ببێت به میرى وڵات.
شێخ نه‌واف له ساڵى 1937 له دایكبووه و چه‌ندان پۆستى گرنگى له ده‌وڵه‌تى كوێت بینیوه و له ساڵى 2006 وه‌ك جێنشینى میرى كوێت ناسراوه.
به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى كوێت كه له ساڵى 1964 دانراوه، كوێت وه‌ك میرنشینێك ناسراوه میر وڵات به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یش پشتاوپشت له نێو نه‌وه‌كانى موباره‌ك ئه‌لسه‌باح ده‌گوازرێته‌وه.