ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
سه‌رچاوه‌كان له په‌رله‌مانه‌وه ئاشكراى ده‌كه‌ن، رۆژى دووشه‌مى داهاتوو بۆ وتاره‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم دیارى كراوه و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێ، “ئیتر كۆتایى به مه‌سه‌له‌ى پرساندن دێت”.
سه‌رچاوه‌كان له په‌رله‌مانه‌وه ئاشكراى ده‌كه‌ن، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان رۆژى دووشه‌مى داهاتووى بۆ وتاره‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت دیارى كردووه، كه له‌سه‌ر داواى خۆى پێشكه‌شى ده‌كات.
رۆبینا ته‌یارى په‌رله‌مانتاریش له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، ده‌ڵێ “هێشتا ئاگادار نه‌كراینه‌وه، به‌ڵام له هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌بێت”.
رۆبینا له‌سه‌ر گرنگى وتاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت گوتى، “یەکەم جارە سه‌رۆكى حكوومه‌ت بێتە ناو پەرلەمان و لە دانیشتی پەرلەمان بەشدار بێت و کاریگەری باشی دەبێت، ئیتر پێویست بە داواکاری پەرلەمانتارەکان نامێنێ بۆ پرساندنی شاندی حکومەت، بۆیە ئەو بابەتە کۆتایی پێدێت”.