ئاماده‌كردنى: نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى ئه‌حوالى توركى له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه توركیا و رووسیا له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ى ناگۆڕنى قه‌ره‌باخ رووبه‌ڕووى یه‌كتر ببنه‌وه و له كاتێكدا رووسیا داواى هێوركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى كردووه، توركیا دووپات له‌سه‌ر هاوكاریكردنى ئازه‌ربایجان ده‌كاته‌وه.
له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوو توركیا و رووسیا له‌سه‌ر خاكى سووریا ململانێیه‌كى توندیان هه‌بووه، چه‌ندان رێككه‌وتن و چه‌ندان گرژیى له‌نێوانیان رووى داوه. له رۆژى یه‌كشه‌مى رابردووه‌وه شه‌ڕێك له ناگۆڕنى قه‌ره‌باخ روویداوه، له‌و ده‌چێت ئه‌و شه‌ڕه ببێته هۆكارێك بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر ئه‌م دوو وڵاته به گژ یه‌كتر بچنه‌وه.
ماڵپه‌ڕى ئه‌حوالى توركى كه به سێ زمانى ئینگلیزى و توركى و عه‌ره‌بى بابه‌ته‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه، له راپۆرتێكدا پێشبینى ده‌كات به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان توركیا و رووسیا رووبدات، ئه‌مه‌یش به پێى لۆژیكێكى ساده به‌ڵام به‌هێز.
رووسیا پاڵپشتى ئه‌رمینیا ده‌كات وده‌سه‌ڵاتێكى زۆرى له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا توركیا هاوكارى ئازه‌ربایجان ده‌كات و دانیشتووانه‌كه‌ى به توركنه‌ژاد ناو ده‌بات.
هه‌رێمى ناگۆڕنى قه‌ره‌باخ هه‌رێمێك بووه له ئازه‌ربایجان جیابووه‌ته‌وه و هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا هه‌یه. توركیایش رێككه‌وتنى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان هه‌یه و ئه‌مڕۆیش به فه‌رمى مه‌ولوود چاویش ئۆغڵوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاندووه كه هاوكاری سه‌ربازى به ئازه‌ربایجان ده‌دات.
له كاتێكدا رووسیا به فه‌رمى داواى هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌ى كردووه و به راشكاویش په‌یامه‌كه‌ى ئاراسته‌ى توركیا كردووه.
چاودێرانى سیاسى له راپۆرته‌كه‌ى “ئه‌حوال” ده‌ڵێن وه‌ك چۆن توركیا رێككه‌وتنى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان هه‌یه، رووسیایش به هه‌مان شێوه رێككه‌وتنى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا هه‌یه.
شه‌ڕه‌كه له رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو روویداوه و تا ئێستا 100 كه‌س له هه‌ردوو لا كوژراون، چاودێران ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر پێكدادانه‌كان وه‌ك ئێستا له سنوور بن ئه‌وا توركیا و رووسیا ده‌ست له كاروبارى شه‌ڕه‌كه وه‌رناده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو له‌شكركێشى بۆ ناوخاكى ئه‌رمینیا یان ئازه‌ربایجان بكرێت ئه‌وا هه‌ردوو وڵات ده‌چنه ناو ململانێییه‌كه‌وه.
وێراى ئه‌وه‌ى رووسیا تا ئێستا په‌یامى هێوركردنه‌وه ده‌دات، كه‌چى چاودێرانى سیاسى پێیانوایه رووسیا به‌م شێوه‌یه ناوه‌ستێ و له‌و جۆره ململانێیانه سوودمه‌ند ده‌بێ، چونكه ده‌یه‌وێ هه‌ژموونى خۆى له رووى هه‌رێمه‌كه‌وه بگێڕێته‌وه.
له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا توركیا چه‌ندان به‌ره‌ى جه‌نگى له خۆى كردووه‌ته‌وه، له‌وانه له سووریا، لیبیا،عێراق، گرژیى له‌گه‌ڵ چه‌ندان وڵاتى تریش هه‌یه وه‌ك قوبرس و یۆنان و میسر و سعوودیه و ئیمارات. له‌وه ده‌چێ شه‌ڕى قه‌ره‌باخ به‌ره‌یه‌كى تر‌ى شه‌ڕ بۆ توركیا زیاد بكات.
چه‌ند زانیارییه‌كى خێرا له‌سه‌ر ناگۆڕنى قه‌ره‌باخ:
ناوه‌كه‌ى له دوو بڕگه پێكهاتووه، یه‌كه‌میان رووسییه به ماناى”چیا” دێ، ئه‌ویتریان توركیا به ماناى “باخى ره‌ش”دێ.
95% دانیشتووانى ئه‌رمه‌نن و له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى ئارسۆزكسن
له ساڵى 2020 ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆییان كردووه و كۆماریان داناوه، به‌ڵام هیچ ده‌وڵه‌تێك دانیان پێنانێ.