ئه‌مڕۆ ئاژانسى رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا پرسیارى ئه‌وه‌ى كردووه ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌ى بكێشێته‌وه و سزاى میلیشیاكان بدات، ئه‌و سزادانه به چ شێوازێك ده‌بێت، به‌رپرسێكى رۆژئاوایى له وه‌ڵامدا به یه‌ك وشه گوتوویه‌تى “به لێدان”.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ له راپۆرتێك باسى له‌وه كردووه، رۆژى یه‌كشه‌مى رابردووه‌وه دیپلۆماتكارانى ئه‌مریكى خۆیان بۆ رۆیشتن ئاماده كردووه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى بڕیارى كۆتایین.
له راپۆرته‌كه‌دا دوو به‌رپرسى عێراقى و دوو دیپلۆماتكارى رۆژئاوایى قسه‌یان كردووه، یه‌كێك له دیپلۆماتكاره بیانییه‌كان گوتوویه‌تى ئه‌مریكا نایه‌وێ له لاوازكردنى ئێران و میلیشیاكانى له عێراق بژارده‌كانى سنووردار بێت.
پرسیارى ئه‌وه‌یش له دیپلۆماتكاره‌كه‌ى تر كراوه، ئایا لێدانى میلیشیاكان به سزاى ئابوورى ده‌بێت یان سه‌ربازى؟، له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تى، “به لێدان”.
پێشتر ئه‌مریكا چه‌ندان جار هێرشى كردووه‌ته سه‌ر میلیشیاكانى ئێران له عێراق و دواجاریش له كۆتایى ساڵى رابردوو بوو كه هێرشى كرده سه‌ر پێگه‌كانى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى.