تایبه‌ت به نوچه نێت
ئه‌و رێككه‌وتنه خێرا و كاتییه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانى كردووه، به‌هۆى قووڵبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى ئابوورى عێراق خه‌ریكه ده‌كه‌وێته ژێر گومانه‌وه و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى ره‌تى ده‌كاته‌وه دانوستاندنه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا به‌و قه‌یرانه‌وه كاریگه‌ر بێت.
له دواى رووخانى رژێمى به‌عس له گه‌ڵ هاتن و رۆیشتنى هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك په‌یوه‌ندى نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان به‌رز ونزمى تێكه‌وتووه و له‌سه‌ره‌تاى هاتنى هه‌ر سه‌رۆك حكوومه‌تێك كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتن كراوه و دواتر ئه‌و رێككه‌وتنانه به بیانووى جیاواز جێبه‌جێ نه‌كراون.
به‌ر له هاتنى كازمى، هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى رێككه‌وتبوو، ئه‌و حكوومه‌ته‌ى كه ته‌نیا ساڵێك به‌رده‌وام بوو له‌ژێر فشارى خۆپێشانده‌ران ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه، به‌ڵام هه‌رچه‌نده له مانگى چوارى رابردوو حكوومه‌ته‌كه كاربه‌ڕێكه‌ر بوو، كه‌چى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى راگرت كه 450 ملیار دینار بوو له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى 250 به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان، بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌نارد.
له ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند مانگه‌دا هه‌رێمى كوردستان به زه‌حمه‌ت توانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى دابین بكات، تا له 10ى مانگى رابردوو له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن حكوومه‌تى به‌غدا بۆ ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى له‌م ساڵ ماوه‌ته‌وه، مانگانه بڕى 320 ملیار دینار ره‌وانه بكات.
كه‌چى ئه‌مه ته‌نیا یه‌ك مانگ ره‌وانه كرا و ئه‌م مانگه به‌هۆى قووڵبوونه‌وه‌ى كێشه‌ى دارایى به‌غدا كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه.
به‌گوێره‌ى لێدوانى په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسان له به‌غدا به‌نیاز بوو رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو ئه‌و پاره‌یه‌ى كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه، هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق ره‌وانه بكرێت، كه‌چى ئه‌مه چه‌ند رۆژێك تێپه‌ڕیوه، نه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌غدا دابه‌شكرا و نه پاره‌كه‌ى هه‌رێمیش ره‌وانه كرا.
دواجار وه‌زاره‌تى دارایى عێراق هاته‌ده‌نگ و دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پاره بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق نییه، كاتێكیش پاره نه‌بێ ئه‌و رێككه‌وتنه چى به‌سه‌ر دێ؟ ئایا رێككه‌وتنه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مایه‌ى پرسیار نه‌بووه؟ چونكه وه‌ك ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر گوتوویه‌تى كازمى هاتووه‌ته سه‌ر گه‌نجینه‌یه‌كى به‌تاڵ؟
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ نوچه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه نییه و ده‌ڵێ، “ئه‌و قه‌یرانه‌ى ئێستا هه‌یه كاریگەریی نابێت لە سەر ڕێكەوتنی هەرێم و بەغدا ،چونكە هەردوو لا حەزیان لەوەیە بگەنە ڕێكەوتن ، لەلایەكی دیكە بودجەی 2021 لەبەردەمان هەیە، ئەگەر ئێستا كازمی قەیرانی دارایی هەیه باوەڕناكەم ئەوە ببێتە هۆی ئەوەی ڕێكەوتنەكەی بشكێنێت”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بڕیاره له‌م چه‌ند مانگه‌دا ره‌وانه‌ى هه‌ریم بكرێت كۆچه‌ر ده‌ڵێ، “ئەو ڕێكەوتنە كاتیە بۆ مووچەیە، كە كازمی نەتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بدات من لەو باوەڕەم پارە بۆ هەرێمیش نانێرێت و تا ئێستا پارەی نییە بۆ ناوخۆی عێراق كەواتە هی هەرێمیش دوادەكەوێت”.
له‌ماوه‌ى رابردوودا شانده داراییه‌كانى هه‌رێم چه‌ندان جار له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتۆگۆیان كردووه، باسى پشكى كوردیان له بودجه‌ى سێ ساڵه‌ى داهاتوو كردووه، ئه‌مه وا ده‌كات به‌شێك له به‌رپرسانى هه‌رێم هیوایان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا بێ ئومێدییه‌ك له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى كازمى هه‌یه، به‌هۆى ئه‌وه نا كه كازمى نیازى له‌گه‌ڵ كورد پاك نه‌بێ، به‌ڵكو سه‌یرى ئه‌و پرۆسه سیاسییه ده‌كرێ كه له عێراق هه‌یه و حكوومه‌تى كازمى پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
راپۆرته عه‌ره‌بییه‌كان له چه‌ند رۆژى رابردوودا باسیان له‌وه كردووه، هیچ به دوور نازانرێ له نێو ئه‌و قه‌یرانه قووڵانه حكوومه‌تى كازمى تووشى شكستێكى گه‌وره بێت، چونكه له یه‌ك كاتدا قه‌یرانى دارایى و ململانێى نێوان ئه‌مریكا وئێران گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕى. له كاتێكى وه‌هایشدا پابه‌ندبوونى حكوومه‌تى كازمى به هیچ رێككه‌وتنێك گره‌نتى نییه.
موسه‌نا ئه‌مین په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو له عێراق، پێشتر له لێدوانێكى بۆ نوچه نێت له‌سه‌ر كازمى گوتبووى، كازمى نیازى باشه و فكرى باشه، پێویسته كوردیش هاوكارى بكات، به‌ڵام كه‌متوانایه و ناتوانێ كێشه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر بكات.