ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و لۆرێنزرۆ گۆێرینى وه‌زیرى به‌رگرى ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه و هه‌ردووكیان دووپاتیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى هاوكارییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان كرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه:
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز لۆرێنزۆ گوێرینى، وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌یه‌كدا دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌كداره‌كان له نێرده دیپلۆماسییه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق و هه‌ڕه‌شه و جموجووڵه‌كانى داعش تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى به‌رده‌وامیى كارى هاوبه‌ش و ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق كرده‌وه تا دڵنیابوونه‌وه له له‌ناوچوونى یه‌كجاره‌كیى داعش. هاوڕا بوون كه هێشتا عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستیان به هاوكارى و پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و له‌مباریه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا به‌رده‌وامیى پشتگیرى و هاوكاریى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئیتالیا دووپات كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا هاوكاریى سه‌ربازى و مرۆیى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان و عێراق كردووه، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئیتالیاى كرد كه ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى ئه‌ركى هێزه ئیتاڵییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دا و سڵاوى بۆ یه‌كه به‌یه‌كه‌ى سه‌ربازانى ئیتالیا له هه‌رێمى كوردستان نارد.
ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى دۆخى عێراقیش سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به نیگه‌رانییه‌وه له پێشهاته ئه‌منییه‌كانى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌كداره‌كان له نێرده دیپلۆماتییه‌كان ده‌ڕوانێت و گوتى: “ئه‌ركى نێرده دیپلۆماتییه‌كان و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى عێراق گرنگ و پێویسته و بۆ هاوكارى و پشتگیرییه له عێراق و ده‌بێت سه‌لامه‌تى و ئاسایشیان بپارێزرێت، هه‌رێمى كوردستانیش هه‌موو پشتگیرییه‌ك له هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز مسته‌فا كازمى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كات”.
دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و سوودوه‌گرتن له ئه‌زموونى ئیتالیا له‌مباره‌یه‌وه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێز وه‌زیرى كاروباری پێشمه‌گه ئاماده‌ى بوو.