له‌سه‌ر رووداوى كوژرانى خێزانێك به مووشه‌كى میلیشیاكان له به‌غدا، هاوپه‌یمانى قیواى عێراقى كه سوننه‌ن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌گرن و ده‌ڵێ، بوێر به و بڕیار بده بۆ لێدانى میلیشیاكان.
هاوپه‌یمانى قیواى عێراقى كه گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى سوننه‌یه و له لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه رێبه‌رایه‌تى ده‌كرێت، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر رووداوى كوشتنى ئه‌ندامانى خێزانێك به مووشه‌كى میلیشیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ره‌خنه‌یه‌كى توند له مسته‌فا كازمى ده‌گرێ و ده‌ڵێ، “رۆژێك تێنه‌په‌ڕیوه بێ ئه‌وه‌ى هۆشداريى به تۆ نه‌ده‌ین”.
هاوپه‌یانى قیوا باس له‌وه ده‌كات به به‌رده‌وامى داوایان له كازمى كردووه، چه‌ك به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه كۆنتڕۆڵ بكات، له میلیشیاكانى ده‌ره‌وه‌ى یاسا بدات، كه‌چى كه‌مته‌رخه‌مى نواندووه.
جگه له‌مه‌یش له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه داواكه دووپات ده‌كرێته‌وه و قیوا به كازمى ده‌ڵێ،”بوێر به‌و بڕیار بده”.
شه‌وى رابردوو مووشه‌كێك به‌ر خێزانێكى ناوچه‌ى ره‌زوانییه‌ى به‌غدا كه‌وت له ئه‌نجام دا پێنج كوژران و دوو كه‌سیش بریندار بوون.