ده‌بێ كورد خۆى بۆ پێشهاته‌كانى عێراق ئاماده‌ بكات

0

ئەسعەد مورادی: تایبەت بە نوچەنێت

موحسین عوسمان په‌رله‌مانتارى خولى پێشووى عێراق و چاودێرى سیاسى له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێ، سه‌قامگیریى وناسه‌قامگیریى عێراق راسته‌وخۆ كاریگه‌ریى له‌سه‌ر كورد هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێ خۆى بۆ هه‌موو پێشهاته‌كانى ئه‌م وڵاته‌ ئاماده‌ بكات.

چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆى ململانێى نێوان ئه‌مریكا و ئێران بارودۆخى عێراق به‌ره‌و ئه‌وپه‌ڕى گرژیى رۆیشتووه‌. ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ كورد ده‌یه‌وێ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات و دواى بوونى مسته‌فا كازمى به‌ سه‌رۆك وه‌زیران ئومێدێكى به‌ به‌غدا په‌یدا كردووه‌.

موحسین عوسمان كه‌ پێشتر په‌رله‌مانتارى عێراق بووه‌ و له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌ نێت، باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ر رووداوێك رووبدات له‌ عێراق یه‌كسه‌ر كاریگه‌ريى به‌سه‌ر كورد ده‌بێت و بۆیه‌ ده‌بێت  خۆى بۆ هه‌موو پێشهاته‌كان ئاماده‌ بكات.

به‌گوته‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى خولى پێشوو له‌ هه‌ردوو باردا “سه‌قامگیریى”و “ناسه‌قامگیریى” كورد ئه‌زموونى ناخۆشى له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌ و گرنگه‌ كورد له‌ هه‌ر بارێكدا بێ نه‌خشه‌ى بۆ پێشهاته‌كان هه‌بێ و خۆى بۆیان ئاماده‌ بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com