لۆرینتزۆ گۆرینى وه‌زیرى به‌رگرى ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌ولێر و له لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لێكرا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لۆرینتزۆ گۆرینى وه‌زیرى به‌رگرى ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌ولێر و له لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه به مه‌راسیمێكى تایبه‌ت پێشوازى لێكرا.
بڕیاره وه‌زیرى به‌رگرى ئیتاڵیا سبه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له نێچیرڤان بازرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم كۆببێته‌وه و دواتریش سه‌ردانى هێزه‌كانى ئیتاڵیا بكات له هه‌رێمى كوردستان.
ئیتاڵیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕى داعشه‌وه له ریزى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بووه، هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كردووه.