ئه‌مریكا له‌سه‌ر كورد گرنگترین په‌یام به‌ ناوچه‌كه‌ ده‌دات

0

شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌ نوچه
‌
ده‌نگۆى گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌ولێر بڵاوده‌بێته‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش له‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ ببێت ئه‌وا گرنگترین په‌یام ده‌بێت بۆ ناوچه‌كه”‌.

له‌گه‌ڵ زیادبوونى گرژییه‌كانى عێراق ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مریكا كاروبارى باڵیۆزخانه‌كه‌ى له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌ولێر ده‌گوازێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت كه‌ناڵێ ” ئه‌لعه‌ره‌بیه‌” باسى له‌وه‌ كردووه‌ ماسیۆ تۆله‌رى باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێره‌ و به‌غداى جێهێشتووه‌، هه‌رچه‌نده‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌مریكییه‌كان ئه‌م هه‌واڵه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌و كاره‌ بكات بۆ كورد گرنگییه‌كه‌ى چى ده‌بێت؟ شێروان جه‌مال له‌ فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، “بێگومان گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا یان دیپلۆماتكارەكان بۆ هەرێمی كوردستان باشە و گرنگیشە ،هەرێمی كوردستان لە دوای ساڵی 1991 وە تا ئێستایش هەموو شاند وباڵیۆزێكى پاراستووه‌ كه‌ هاتوونه‌ته‌ بۆ هەرێم”.

شێروان جەمال ئاماژەی بەوەشكرد كە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان بەهێزترین پەیامە بۆ عێراق و وڵاتانی دەوروبەر، ده‌یسه‌لمێنێ كە هەرێم قووڵایى ستراتیژی هەیە و شوێنێكە ئاسایش تێیدا سەقامگیرە، له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى گوتى، “لایەنێكی دیكەی باشی ئەوەیە ئەمەریكایش بەم شێوە پاڵپشتی بۆ كورد زیاتر دەبێت”.

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كارۆخ خۆشناو سەرۆكی ئەنستیوتی توێژینەوەی ئەمەریكی- كوردی، وه‌ك چاودێرێكى سیاسى قسه‌ى بۆ نوچه‌ كرد و گوتى، “بەهۆی ئه‌وه‌ى پێگەی هەرێم سەقامگیرە لە ڕووى ئاسایشه‌وه‌، ئه‌گەر بارودۆخی عێراق بەم شێوە بێت، نەك هەر ئەمەریكا به‌ڵكو دیپلۆماتكار و باڵیۆزخانەكانی دیكەش لە عێراق دەگوازنەوە بۆ هەرێم، ئەوەش گرنگە بۆ هەرێم كە ئەو پێگەیه‌ی هەیە و ئەمەریكا دەیەوێت كوردستان بیكاتە پەناگەی خۆی” .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com