ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به نوچه
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ناتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بكات و ته‌نیا یه‌ك رێگه‌ى له‌به‌رده‌مه. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانیشه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق زیاتر له‌وه دوا ده‌كه‌وێ كه پێشبینى ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باسى ئه‌وه‌ى كردووه بارودۆخى دارایى عێراق له‌لاى كه‌س شاراوه نییه، بۆیه پاره‌ى له‌به‌ر ده‌ست نییه، تا بتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بدات.
له به‌شێكى روونكردنه‌وه‌كه‌یش باس له‌وه ده‌كات ئه‌وان نه‌خشه‌ڕێگه‌ى سێ مانگى داهاتوو داده‌نێن بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام ده‌بێت په‌رله‌مان تواناى وه‌زاره‌تى دارایى زیاتر بۆئه‌وه‌ى قه‌رز بكات.
له‌سه‌ر ئه‌م رێكارییه شێروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ نوچه‌ى روونى كرده‌وه كه ئه‌م قه‌رزه چۆن ده‌كرێت. شێروان میرزا باسى له‌وه كرد وه‌زاره‌تى دارایى نووسراوێك ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌دات و ئه‌ویش بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه چ بكرێت.
پێشتر حكوومه‌تى عێراق 15 تریلیۆن دینارى بۆ مووچه له ناوخۆ قه‌رز كردووه، شێروان میرزا ده‌ڵێ،”ده‌بێت روونكردنه‌وه‌مان پێ بدات، كه چۆن خه‌رجى كردووه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ى كێشه‌كه یه‌كلایى ده‌بێته‌وه؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى روونى ده‌كاته‌وه كه كاتێكى زۆرى ده‌وێ، چونكه وه‌زاره‌ت ده‌بێ نووسراو بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بكات و ئه‌ویش داواى ره‌زامه‌ندى له په‌رله‌مان بكات بۆ قه‌رزكردن، په‌رله‌مانیش تا 10ى مانگى داهاتوو دانانیشێ.