شلێر سەعید، تایبه‌ت نوچە نێت
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه ده‌ڵى، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران قه‌ناعه‌تیان به وتاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت هات له په‌رله‌مان، ئه‌وا له‌وانه‌یه بابه‌تى پرساندنى سه‌رۆك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌و وتاره له لایه‌ن سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم له په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكرێت كه خۆى داواى كردووه. جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانیش دیاركردنى واده‌كه ئه‌ركى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه.
به‌ر له‌وه‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت داواى پێشكه‌شكردنى ئه‌و وتاره بكات، 23 په‌رله‌مانتار واژۆیان كۆكردبووه‌وه بۆئه‌وه‌ى پرساندنى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بكرێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا وتاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت پێشكه‌شیش بكرێت ئه‌وا بابه‌تى پرساندن هه‌ر ده‌كرێ؟
عه‌باس فه‌تاح جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان گوتى، “ئەوە دوو بابەتی جیاوازن، حكومەت بە ماددەی 66 داوای كردووە ئامادەی پەرلەمان بێت، ئەو پرلەمنتارانەی داوای پرساندنیان كردووە بە پێی ماددەی( 68- 69 – 70) یە بۆیە جیاوازن دەكرێت هەردوكیان بكرێت چونكە پەیوەست نین بەیەكەوە”.
عه‌باس فه‌تاح دووپاتیشى كرده‌وه ئه‌گه‌ر وتاره‌كه پێشكه‌ش بكرێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار بیانه‌وێ ئه‌وا پرساندنه‌كه‌یش وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، “هەڵوەشانەوەی پرساندن دەكەوێتە سەر قەناعەتی ئەو پەرلەمانتارانەی داوای پرساندیان كردووە ئه‌گەر بە روونكردنەوەكانی سەرۆكی حكومەت قەناعەتیان هات ئەوكاتە دەتوانن واژۆكەیان بكشێنەوە، ئه‌گەرنا ئەو پرساندنەی داواكراوە بەڕێوەدەچێت”.