وه‌زاره‌تى دارایى عێراق روونكردنه‌وه له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌دات و ده‌ڵێ پاره‌مان له‌به‌ر ده‌ست نییه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین پلانێك بۆ سێ مانگى داهاتوو دابنێین و دواتر به په‌رله‌مانى بده‌ین تا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر قه‌رزكردن بدات.
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران داوه و باسى له‌وه كردووه به‌لاى كه‌س شاراوه نییه عێراق قه‌یرانى ئابوورى هه‌یه و پاره‌ى پێویستى له‌به‌ر ده‌ست نییه.
دواتریش ده‌ڵێ به‌ڵام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ین، له‌وانه پلانێك بۆ سێ مانگى داهاتوو داده‌نێین و به په‌رله‌مانى ده‌ده‌ین تا رێگه‌مان بدات هه‌ندێك پاره‌ى تر قه‌رز بكه‌ین.
وه‌زاره‌تى دارایى روونى ده‌كاته‌وه، ئه‌و قه‌رزه‌ى كه له داهاتوو ده‌یكه‌ن هاوشێوه‌ى قه‌رزى پێشوو بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بێ و له ناوخۆ ده‌كرێ.
حكوومه‌تى عێراق بڕیارى دا بوو مانگانه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم 320 ملیار دینار بنێرێ، به‌رپرسانى عێراق دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وان له‌و رێككه‌وتنه په‌شیمان نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا مووچه‌ى خۆیان ته‌واو نه‌كات، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نانێرن.