سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێـتى له په‌رله‌مانى عێراق داوا ده‌كات رۆژى سێى تشرینى یه‌كه‌م بگۆڕدرێت كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى كازمى وه‌ك رۆژى نیشتیمانى عێراق پێشنیار كراوه، چونكه له‌و رۆژه‌دا مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمارى پێشووترى عێراق كۆچى داوایى كردووه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ لێدوانێكى جوان ئیحسان فه‌وزى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئاشكراى كردووه ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كێتى پێشنیارێكیان به لیژنه‌ى رۆشنبیرى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان داوه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و واده‌یه بگۆڕدرێت كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى مسته‌فا كازمییه‌وه بۆ رۆژى نیشتیمانى عێراق ده‌ستنیشان كراوه.
جوان ئیحسان باسى له‌وه كردووه، له‌م رۆژه‌دا مام جه‌لال كۆچى دوایى كردووه، رۆژى نیشتیمانى بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه و ناكرێ عێراقییه‌كان له‌سه‌ر حیسابى به‌شێكى تریان ئاهه‌نگ بگێڕن.
مام جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ناوبانگى كورد بووه و له ساڵى 1933 له دایكبووه و له سێى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 كۆچى دوایى كرد، سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بوو، ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆك كۆمارى عێراق بوو.