رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ ئاشكراى كردووه، فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به مه‌به‌ستى هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه سه‌ردانى تارانى كردووه و په‌یامی ئه‌مریكاى گه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێ باڵیۆزخانه‌كه‌ى دابخات.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا باس له سه‌ردانه‌كه‌ى فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌كات، كه رۆژى شه‌مووى رابردوو ده‌ستى پێكرد و دوێنێ كۆتایى پێهات.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان به رۆژنامه‌كه‌یان گوتووه، فوئاد حوسێن په‌یامى هێوركردنه‌وه‌ى لا بووه و داواى له ئێران كردووه بارودۆخه‌كه هێور بكاته‌وه، چونكه ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى باڵیۆزخانه‌كه‌ى كردووه، ئه‌گه‌رهاتوو میلیشیاكان هێرشه‌كانیان له دژى به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق نه‌وه‌ستێنن.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى ئێران، سه‌رچاوه‌كان گوتوویانه هه‌ڵوێستى به‌رپرسانى ئێران دۆستانه بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتیان له‌سه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران كردووه.