چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌یان گوتووه، پیلانێكى هێزه‌كانى سه‌ربه ئێران ئاشكرا بووه بۆ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا و ئه‌مڕۆیش ئه‌و ده‌رفه‌ته كۆتایى دێت كه به مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دراوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌مریكى بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه، پیلانێكى ئێرانى هه‌بووه بۆ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر بالیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌عێراق و به بارمته‌كردنى كارمه‌ند ودیپلۆماتكاره‌كانى.
سه‌رچاوه‌كان گوتوویانه عێراق به‌نیازه ناوچه‌ى سه‌وز له چه‌كدار خاڵى بكات، بۆیه له‌وانه‌یه واده‌ى داخستنى باڵیوزخانه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه نزیكبووبێته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تر گوتوویانه ماسیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق به‌غداى جێهێشتووه و رووى له هه‌ولێر كردووه، كه‌چى سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌مه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
له هه‌مان راپۆرت باس له‌وه كراوه ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌و واده‌یه ته‌واو ده‌بێ كه به مسته‌فا كازمى دراوه، بۆ سنوورداردان له‌به‌رده‌م ئه‌و میلیشیانه‌ى هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌ربازگه و دیپلۆماتكاره بیانییه‌كان.