عه‌بدولسه‌لام به‌روارى: سه‌قامگیریى عێراق له‌ به‌رژوه‌ندى كورده‌

0

ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به‌ نوچه‌

دواى دووپاتكردنه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بابه‌تى سه‌قامگیریى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كورد، عه‌بدولسه‌لام به‌روارى چاودێرى سیاسى لێكدانه‌وه‌ بۆ ئه‌م تێڕوانینه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، “سه‌قامگیریى عێراق له‌ به‌رژوه‌ندى كورده‌”.

له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بۆنه‌ى جیاواز باسى له‌وه‌ كردووه‌، كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر نابن ته‌نیا ئه‌و كاته‌ نه‌بێت كه‌ عێراق سه‌قامگیر ده‌بێت، ئاماده‌یى هه‌رێمیشى نیشانداوه‌ بۆ هاوكاریكردنى عێراق له‌م باره‌یه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ عه‌بدولسه‌لام به‌روارى چاودێرى سیاسى له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌ نێت، گوتى، “كاتێك عێراق سه‌قامگیر بێت و دوور بێت له‌ بیانووهێنانه‌وه‌ وخۆدزینه‌وه‌ له‌ ده‌ستوور، ئه‌وا له‌ به‌رژوه‌ندى كورد ده‌بێت”.

به‌روارى له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “ئێمە تاکو نەبینە دەوڵەت بەشێکین لە عێڕاق کەواتە راستەوخۆ لە بەرژەوەندی ئێمەیە عێراق سەقامگیر و خاوه‌ن حکومەتێک بێت دوور لە بیانووهێنانەوە و خۆدزینەوە لە پابەندبوونە دەستوورییەکان چ دارایی بێ یانیش یاسایی”.

ئه‌و چاودیره‌ سیاسییه‌ روونیشى ده‌كاته‌وه،‌ ویستى كورد بۆ سه‌قامگیریى عێراق له‌به‌ر خودى عێراق نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به‌ كورده‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ عێراقێكى سه‌قامگیر ده‌توانرێ هه‌لومه‌رجێكى ئارام بهێنرێته‌ كایه‌وه‌، له‌سایه‌یدا گفتوگۆكان به‌رده‌وام بن وبه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بگه‌ن.

لەبارەی ئەوەی له‌رووى كرداره‌وه‌، هەرێم تا چەند دەتوانێ یارمەتیدەری عێراق بێ بۆ سەقامگیریبوونى؟ بەرواری له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى گوتی، “ئەو ئەزموونە زۆرەی هێزەکانی ئێمە هەیانە ئەمریکا هەستی پێکردووە و چەندان ئۆپەراسیۆنی باشیان ئەنجامداوە لە کەرکوک و نەینەوا. ئێستا حکومەتی عێڕاق پێویستی بەوە هەیە، بۆیە دەتوانێ بۆ دیاری کردنی ئەو لایەنانەی کە بە پیلانی وڵاتانی دەرەوە هەوڵ دەدەن ئەم دۆخە عێراق ناسەقامگیرە لە بەغدا دروست بکەن، هاوکار بێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com