شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
په‌رله‌مانتارێكى كورد به نوچه‌ى راگه‌یاند، عێراق پاره‌ى به‌رده‌ستى نییه تا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بدات و ئاشكرایشى كرد ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ته‌رخان كراوه ده‌كه‌وێته دواى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى، ناچاریش ده‌بێت جارێكى تریش قه‌رز بكاته‌وه، به‌ڵام ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مانى پێویسته.
حه‌سه‌ن ئالى په‌رله‌مانتارى كورد له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه نێتى راگه‌یاند، عێراق پاره‌ى به‌رده‌ست نییه تا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى بدات، بۆیه كاتێك ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ خۆى دابین كرد، ئه‌و 320 ملیار دیناره ده‌نێرێ كه بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه.
ئالى به دوورى ده‌زانێ مسته‌فا كازمى له 320 ملیاره‌كه په‌شمیان بێته‌وه و ده‌ڵێ، ته‌نیا بۆ سێ مانگه پێى دابین ده‌كرێ.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا حكوومه‌تى عێراق چۆن چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه ده‌كات؟ حه‌سه‌ن ئالى باسى له‌وه كرد حكوومه‌تى عێراق ده‌بێ جارێكى تر ده‌ست به قه‌رز بكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌بێت دیسان ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مان وه‌ربگرێ.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى باسى له‌وه كرد، ئه‌و قه‌رزانه‌ى كه ته‌نیا بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێ، لێكه‌وته‌یه‌كى خراپى ده‌بێت و عێراق ده‌كه‌وێته ژێربارى گرانى قه‌رزه‌وه.