ئایا فراكسیۆنى گۆڕان ئه‌زموونى نه‌وه‌ى نوێ دووباره ده‌كاته‌وه؟
راپۆرتى نوچه نێت
رۆژ له رۆژ كێشه‌كانى ناو فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕن وخودى بزووتنه‌وه‌كه زیاتر ده‌بێت و تا ئێستا چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان دیار نییه، په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنه‌كه ئه‌مڕۆ له روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ڵێ، “رێكخه‌رى گشتى ده‌ست له‌هه‌موو كارێك وه‌رده‌دات و ده‌یه‌وێ په‌رله‌مانتاران -له‌حیم- بكاته‌وه” چاودێرێكى سیاسییش به دوورى نازانێ ئه‌زموونى كێشه‌كان به جیابوونه‌وه له بزووتنه‌وه‌كه كۆتایى بێت و ئه‌زموونى نه‌وه‌ى نوێ دووباره ببێته‌وه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لى حه‌مه ساڵح له سه‌رۆكایه‌تى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان، كێشه‌یه‌ك له‌ناو فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دروست بووه و تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
دابان محه‌مه‌دى په‌رله‌مانتار كه به سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه هه‌ڵبژێردراوه و دواتر به‌هۆى ناڕه‌زایى چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنه‌كه هه‌ڵبژاردنى به سه‌رۆكى فراكسیۆن ره‌تكراوه‌ته‌وه، روونكردنه‌وه‌یه‌كى درێژى بڵاوكردووه‌ته‌وه وبزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و رێكخه‌رى گشتى به ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى فراكسیۆن تۆمه‌تبار ده‌كات.
پوخته‌ى كێشه‌ى فراكسیۆنى گۆڕان ئه‌وه‌یه، له هه‌ڵبژاردنى یه‌كه‌م دابان محه‌مه‌د و ئاشنا عه‌بدوڵا و جه‌لال محه‌مه‌د به سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌رى فراكسیۆن هه‌ڵبژێردراون. كه‌چى پێنج په‌رله‌مانتار ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه و بۆیه هه‌ڵبژاردن دووباره كراوه‌ته‌وه و ئه‌مجاره شه‌ش به شه‌ش ده‌نگ به دابان محه‌مه‌د و گوڵستان سه‌عید دراوه، ژوورى هه‌ڵبژاردنى گۆڕان بۆ لایه‌نگرى سه‌ركه‌وتنى گوڵستان سه‌عید كێشه‌كانى یه‌كلایى كردووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ژووره‌كه، شه‌ش په‌رله‌مانتارى گۆڕان ناڕازیین ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه له دابان محه‌مه‌د، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، شیرین ئه‌مین، شایان كاكه ساڵح، جه‌لال محه‌مه‌د، ئاشنا عه‌بدوڵان.
هه‌رچه‌نده له 24ى ئه‌م مانگه شه‌ش په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى گۆڕان یاداشتێكى كورتیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه “ده‌ستوه‌ردانى به‌رپرسانى گۆڕان له هه‌ر ئاستێك بێت” ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى پێشوو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ دابان محه‌مه‌د له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ورده‌كاریى رووداوه‌كانى گێڕاوه‌ته‌وه و له چه‌ند شوێنێك رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌وه وه‌سف ده‌كات و گوایه ده‌ست له هه‌موو كاروبارێك وه‌رده‌دات، دابان نووسیویه‌تى، ” بۆ منیش و هاورێکانیشم لە فراکسیۆن ئەم مامەڵەیە ئێجگار نەشیاو و دوورە لە فکر و بنەما بنچینەییەکانی گۆڕانی نەوشیروان مستەفا، مامەڵەیەکە دەتگەیەنێتە بنبەستی ئەوەی کاتێک هەڵسوراو یا وەزیر یا پەرلەمانتاری گۆڕان کێشەیەکی هەبێ دەبێ بیباتە لای رێکخەری گشتی ، ئەی ئەگەر رێکخەر خۆی کێشەبێت بیبات بۆ کوێ؟!”
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و رێكخه‌رى گشتى نه‌یانتوانیوه كێشه‌كه به ته‌واوى چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ى سه‌رنج بێت دابان محه‌مه‌دى په‌رله‌مانتارى گۆڕان باس له وته‌یه‌كى رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌كه ده‌كات گوایه له‌باره‌ى دووه‌م هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى فراكسیۆنه‌كه گوتوویه‌تى، “ته‌نیا بۆ له‌حیمكردنه‌وه‌ى ئه‌و 5 هاوڕێیه‌مانه و پرۆسه‌یه‌كى ڕووكه‌ش و نهێنى ده‌بێت”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى گۆڕان كه روونكردنه‌وه‌ى داوه، ده‌ڵێ “له‌به‌ر ئه‌وه نییه سه‌رۆكایه‌تى فراكسیۆنى لا مه‌به‌ست بێت” به‌ڵكو ئه‌م بابه‌ته چه‌ندا پرس ده‌وروژێنێ كه خۆى له روونكردنه‌وه‌كه‌ى ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات و ده‌ڵێ، “بۆچی رێکخەری گشتیی فەرق لە نێوان دوو پەرلەمانتاری حزبەکەیدا دەکا؟! ئایا مەسەلە دەستەگەرییە؟ ئایا مومکینە مامەڵە لەگەڵ گۆڕان وەک بزووتنەوەیەکی سیاسیی بكرێ بەم نەفەسە؟! ئایا دەبێ رێکخەری گشتی هەموو گۆڕان بە تەکەتول و گرووپی خۆی بزانێ یا چەند کەسێک ؟!”.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ى كه ئایا چاره‌سه‌رى كێشه‌ى فراكسیۆن و بزووتنه‌وه‌كه به‌چى ده‌گات و به چ میكانیزمێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێ؟ ئایا فراكسیۆنى گۆڕان ئه‌زموونى نه‌وه‌ى نوێ دووباره ده‌كاته‌وه كه له په‌رله‌مانى كوردستان و عێراقیش كێشه‌ى نێوان فراكسیۆن و جوڵانه‌وه‌كه به جیابوونه‌وه‌ى چه‌ند په‌رله‌مانتارێك كۆتاى هات؟ نوچه له‌سه‌ر ئه‌م دوو پرسیاره په‌یوه‌ندى به چه‌ندان به‌رپرس و په‌رله‌مانتارى گۆڕان كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته چاودێرێكى سیاسى گوتى، “به‌دوور نازانرێ ئه‌زموونى نه‌وه‌ى نوێ دووباره ببێته‌وه و هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران له گۆڕان جیاببنه‌وه، به تایبه‌تى وه‌ك له روونكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره ناڕازییه‌كان هاتووه، كار گه‌یشتووه‌ته تۆمه‌تباركردنى یه‌كتر و باسكردنى ده‌سته‌گه‌رى و ته‌كتول و ئه‌و جۆره ده‌ردانه‌ى كه پێشتریش له هه‌ر حزبێكى تر‌ى كوردى هه‌بووه”.