ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا باس له كێشه‌ى زه‌ویوزارى جووتیارانى كورد ده‌كات له كه‌ركووك و ده‌ڵێ شاره‌زایان پێیانوایه ئه‌و كێشانه‌ى عه‌ره‌به هاورده‌كان دروستى ده‌كه‌ن، ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش.
حوڕه راپۆرته‌كه‌ى به‌و ناونیشانه بڵاوكردووه‌ته‌وه، “گرێبه‌سته‌كان و سیاسه‌تى ته‌عریب: هۆشداریى له‌باره‌ى گرژیی نه‌ته‌وه‌یى له كه‌ركووك ده‌درێت”.
حوڕه له راپۆرته‌كه باس له‌وه كێشانه ده‌كات، كه عه‌ره‌ب هاورده‌كان له كه‌ركووك دروستى ده‌كه‌ن و باس له‌و هۆشدارییانه‌یش ده‌كات كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
به‌رپرسێكى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێم له راپۆرته‌كه‌دا باسى له‌وه كردووه ئه‌و كێشانه ده‌مێكه هه‌یه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دانوستاندنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا نابێت كه له‌سه‌ر بودجه‌و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ماوه‌یه‌كه ده‌ستى پێكردووه.
دواتر له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌ى حوڕه باس له‌وه ده‌كرێ ئه‌و كێشانه‌ى عه‌ره‌به‌كان دروستى ده‌كه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى ته‌عریب له كه‌ركووك، وا ده‌كات ئه‌م ناوچه‌یه ببێته زه‌وینه‌یه‌كى به‌پیت بۆ رێكخراوى تیرۆریستى داعش كه چه‌ندان شانه‌ى خه‌وتووى له ناوچه‌كه هه‌یه.