بڕیاره ئه‌مڕۆ قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق و شاندێكى ئه‌منى سه‌ردانى هه‌ولێر بكه‌ن و له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم كۆببنه‌وه و تاوتوێى په‌یوه‌ندى ئه‌منى نێوان هه‌رێم و عێراق بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكى به‌رزى ئه‌منى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه.
شه‌فه‌ق نیوز زانیارییه‌كانى له سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌رگرتووه كه ناوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه و گوتوویه‌تى هه‌ر دوو لا بڕیاره تاوتوێى چه‌ند بابه‌تێكى ئه‌منى بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندى ئه‌منى هه‌ردوو لا به‌هێز بكه‌ن.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكى كورت، دووپاتى كرده‌وه بۆ سه‌قامگیرى زیاترى عێراق هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه هاوكاریى عێراق بكات.