ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له قوتابخانه‌یه‌كى شارۆچكه‌ى به‌حركه‌ى سه‌ربه شارى هه‌ولێر زه‌نگى ساڵى نوێى خوێندنى لێدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ى ئه‌یلوول، مه‌سروور بارزانى به یاوه‌رى وه‌زیرى په‌روه‌رده و پارێزگارى هه‌ولێر له شارۆچكه‌ى به‌حر‌كه زه‌نگى ساڵى نوێى خوێندنى لێدا و وتارێكى پێشكه‌ش به قوتابیان كرد و پیرۆزبایى ساڵى نوێى خوێندنى له مامۆستایان و قوتابیان پیرۆز كرد.
مه‌سروور بارزانى داواى له قوتابیان كرد وێراى بایه‌خدان به خوێندن، پابه‌ند بن به خۆپارێزى ته‌ندروستى. دووپاتیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا كاریگه‌رییه‌كى خراپى له‌سه‌ر خوێندن هه‌بووه.
گوتیشى ، “هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه”.
مه‌سروور بارزانى چه‌ند هۆبه‌یه‌كى قوتابیانیشى به‌سه‌ركرده‌وه و له نزیكه‌وه گفتوگۆى له‌گه‌ڵ قوتابیان كرد.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌رانسه‌رى كوردستان رۆژى یه‌كه‌مى ساڵى خوێندنى 2020-2021 ده‌ستى پێكرد و بۆ ئه‌مساڵ به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه ته‌نیا پۆلى یه‌ك و دووى بنه‌ڕه‌تى و 12ى ئاماده‌یى له‌ناو هۆڵه‌كانى خوێندن ده‌بن و پۆله‌كانى تر ئۆنلاین ده‌خوێنن.