مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، داواى دانیشتنێكى تایبه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانى كردووه، بۆئه‌وه‌ى گوتارێك له‌سه‌ر دۆخى دارایى هه‌رێم وكارنامه‌ى چاكسازى حكوومه‌ت و بارودۆخى ته‌ندروستى پێشكه‌ش بكات.
ئه‌مڕۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه دانیشتنێكى تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت، بۆئه‌وه‌ى گوتارێك پێشكه‌ش بكات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى هاتووه، “بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخات کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لەسەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، گوتارێک پێشکەش دەکات”.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونى كردووه‌ته‌وه به پێى مادده‌ى 66 بڕگه‌ى دووه‌م له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان سه‌رۆك وه‌زیران ده‌توانێ داواى دانیشتنى تایبه‌ت بكات و روونكردنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تێك بدات.