ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌رێ كانى له رۆژئاواى كوردستان روویدا، به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان نزیكه‌ى 20 كوژراو و بریندار هه‌یه.
میدیاكانى رۆژئاوا وسووریا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێك له سه‌رێ كانى ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا هه‌شت كه‌س كوژراون و 12 كه‌سیش بریندارن.
تا ئێستا جگه له زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هیچ شتێك له‌باره‌ى ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سانه نییه كه به‌ر ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتوون.
سه‌رێ كانى شارێكى رۆژئاواى كوردستانه و سه‌ربه پارێزگاى حه‌سه‌كه‌یه و ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى توركیا و میلیشیا توندڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى توركیادایه.
ساڵى رابردوو له مانگى ئۆكتۆبه‌ر توركیا هێرشى كرده سه‌ر سه‌رێ كانى و داگیرى كرد.