تایبه‌ت به نوچه نێت
ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان سێیه‌م ساڵیادى ریفراندۆم ده‌كرێته‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ى كه به هێمنى له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كى سته‌ملێكراو درا، كه‌چى كاردانه‌وه‌یه‌كى توندى به دواى خۆى هێنا و ناڕه‌زایه‌كى توندى له‌سه‌ر ئێستا نێوده‌وڵه‌تى دروست كرد.
له 25ى ئه‌یلوولى ساڵى 2017 هه‌رێمى كوردستان بڕیارى له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى دا، وێراى ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى كوردى له رۆژانى به‌ر له ریفراندۆم دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه یه‌كسه‌ر نایانه‌وێ له عێراق جیاببنه‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا راپرسییه‌ك ده‌كه‌ن، كه‌چى دڵى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه كوردستانى به‌سه‌ر دابه‌شكراوه، به‌م په‌یامانه‌ى سه‌ركردایه‌تى كوردى دڵنیا نه‌بووه و بۆیه چه‌ند رۆژێك دواتر كاردانه‌وه‌یه‌كى توندیان به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان نواند.
ئابڵۆقه‌یه‌كى توند له‌لایه‌ن توركیا و عێراق و ئێرانه‌وه به‌سه‌ر كوردستان سه‌پێنرا، دواجار كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه و ره‌چاوكردنى ژیان و بژێوى هاووڵاتییانى ناچار كرا، ئه‌نجامى ریفراندۆمه‌كه كه له 92% ده‌نگیان به‌سه‌ربه‌خۆیى دابوو، سڕ بكات. “سڕكردن نه‌وه‌ك ره‌تكردنه‌وه” كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه كه كه‌ناڵێكى به‌ناوبانگى سعوودییه له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ تا ئێستا هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى ریفراندۆمى ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه وهیچ به‌رپرسێك له ئه‌نجاكه‌كه‌ى پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ده‌نگدانى ریفراندۆمه‌كه له داهاتوودا جارێكى تر بته‌قێته‌وه.
سه‌رۆك بارزانى له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى جه‌زیره دوو ساڵ دواى ریفراندۆم ده‌ڵێ، “من ئاماده‌م ریفراندۆمێكى تر بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئایا كه‌س په‌شیمانه له ئه‌نجامى ریفراندۆمه‌كه، دووباره ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌س په‌شیمان نییه”.
چاودێرانى سیاسى له سێ ساڵى رابردوو گوتوویانه هیچ كه‌سێك له كوردستان له ریفراندۆم په‌شیمان نییه، ته‌نانه‌ت ریفراندۆم كارێكى زۆر ئاسایی و مافێكى زۆر سه‌ره‌تایییه شیاوى ئه‌وه نییه مرۆڤ لێى پاشگه‌ز ببێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك رووداوى دواى ریفراندۆم وایكرد بژێوى و ژیانى كورد له هه‌رێمى كوردستان سه‌خت بێت و به تایبه‌تى ئه‌و رووداوانه كه له ئۆكتۆبه‌رى دواى ریفراندۆم روویدا كوردى ته‌واو نیگه‌ران كرد.
به به‌راوردكردن به رووداوه سیاسییه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌كه‌وێ ریفراندۆم پاكترین و هێمنترین رووداوى سیاسى بووه له كوردستان و زۆرینه‌ى خه‌ڵك بێ جیاوازیى حزبایه‌تى به‌شدارییان تێدا كردووه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانى كه به ئه‌ندازیاریى ریفراندۆم داده‌نرێت له په‌یامێكى كورتدا كه له تویته‌ر بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هه‌ر هه‌مان ئه‌م رسته‌یه‌ى دووباره كردووه‌ته‌وه كه له رۆژه سه‌خته‌كانى خه‌باتى كورد و رۆژانى ریفراندۆم دووباره‌ى كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێ، “خۆ نه‌چه‌مێنن”.
سه‌رۆك بارزانى له دیمانه‌كه‌ى جه‌زیره كه پێشتریش له‌م راپۆرته‌ى ئاماژه‌ى بۆ كراوه، باس له هه‌ڵوێستى وڵاتان ده‌كات و به سه‌یرى نازانێ كه ئه‌وان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ریفراندۆم ده‌كه‌ن، سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێ، “ئێمه نه‌چووینه هیچ وڵاتێك ره‌زامه‌ندى بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم وه‌ربگرین”.
چاودێرانى سیاسیش دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كاتێك ریفراندۆم ته‌نیا په‌یوه‌ندى به بڕیارى نه‌ته‌وه‌ى كورده‌وه هه‌بێت و بۆچوونى ئه‌وان سه‌نگى مه‌حه‌ك بێت، ئه‌وا ده‌بێ ره‌زامه‌ندى وڵاتان و زلهێزه‌كان و داگیركه‌رانى بۆچى بێ؟
ئه‌مڕۆ له ساڵیادى ریفراندۆم مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم كوردستان په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، “به‌رز و پایه‌دار بێت یادى پڕ شكۆى ریفراندۆم، یادى ده‌ربڕینى هه‌ستى ئازادیخوازانه‌ى گه‌لى كوردستان. هیوادارم هه‌موو ئاوات و مافه ره‌واكانى گه‌له‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتییانه‌و سه‌رده‌مییانه بێنه دى”.