ماڵپه‌ڕى مۆنیتۆرى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، هه‌رێمى كوردستان سێ ده‌روازه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، یه‌كێك له‌و ده‌روازانه به ته‌واوى له‌لایه‌ن میلیشیاكانى ئێرانه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه، ده‌شڵێ”هه‌واڵگرى ئێران له گه‌رمیان هه‌ن و چاودێرى ناوچه‌كه ده‌كه‌ن”
راپۆرته‌كه‌ى مۆنتۆر” al-monitor” له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسى به‌ناوبانگ شیلى كیتلسۆن نووسراوه”Shelly Kittleson” به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ به‌دواداچوونێكى وردى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ى كردووه و ماوه‌یه‌ك سه‌ردانى ناوچه‌ى گه‌رمیانى كردووه.
له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هه‌رێمى كوردستان سێ ده‌روازه‌ى سنوورى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، ئه‌وانیش حاجى ئۆمه‌ران، باشماخ، په‌روێزخانه. سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتى میلیشیاكان ده‌ڵێ، “كۆنتڕۆڵێكى ته‌واوى میلیشیاكان به‌سه‌ر ده‌روازه‌ى په‌روێزخان هه‌یه كه ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕى باشوورى رۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم”.
وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك مۆنیتۆر ئاماژه بۆ لێدوانێكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات كه گوتوویه‌تى كارى فێڵكردن و قاچاخ له ده‌روازه سنووریه‌كان هه‌یه بێ ئه‌وه‌ى دیارى بكات مه‌به‌ستى كامه ده‌روازه‌یه، دواتریش ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ رۆژانه به سه‌دان ملیۆن دینار له‌و ده‌روازه‌یه به قاچاخ ده‌بردرێن.
دواتر چه‌ندان زانیارى ده‌خاته‌ڕوو بۆئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنێ ده‌روازه‌ى په‌روێزخان گرنگییه‌كى گه‌وره‌یه هه‌یه و كه ئێستا له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه. له‌وانه ده‌ڵێ تا ساڵى 2017 نزیكه‌ى 54% شتومه‌كى ئێرانى به‌و ده‌روازه‌یه هاورده‌ى عێراق ده‌كران و ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ى له ئه‌نجامى كاردانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، به داخستنى ده‌روازه‌كه سێ هه‌زار كه‌س له دیوى ئێرانه‌وه كاره‌كانیان له‌ده‌ست دا.
له به‌شێكى تریشدا باس له‌وه ده‌كات میلیشیاكان به بیانووى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه گوایه له ئێرانه‌وه بۆ مه‌به‌ستى سه‌ردانكردنى مهزارگهكانى شیعه دێنه عێراق، كارى قاچاخچییه‌تى ده‌كه‌ن.
له راپۆرته‌كه باس له سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى كراوه بۆ مه‌نده‌لى، ئه‌و كاته‌ى بڕیارى دا ده‌روازه سنوورییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى عێراق”له‌گه‌ڵ ئێران” كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه. ئه‌فسه‌رێكى عێراقى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه باسى له‌وه كردووه، كه‌مێك دواى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى جموجۆڵى هێزه فه‌رمییه‌كانى عێراق”پۆلیس و سوپا” ده‌سه‌ڵاتیان باشتر بووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى گشتى له ده‌روازه سنوورییه‌كه و ته‌واوى ناوچه‌كانى خانه‌قین میلیشیاكانى ئێران ده‌سه‌ڵاتدارن و هێزه‌كانى تری عێراقیش كاره‌كانى خۆیان به‌باشى ناكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى هه‌رێم له‌و ناوچانه، مۆنیتۆر ده‌ڵێ ئه‌وان ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتیان له كه‌لار و كهفرى و چه‌مچه‌ماڵ هه‌یه. رۆژنامه‌نووسێك به ناوى ئاراز محه‌مه‌د بۆ مینتۆر باسى له‌وه كردووه، به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه هه‌واڵگرى ئێران له گه‌رمیان هه‌یه و چاودێرى ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مه ته‌نیا كێشه‌ى خه‌ڵكى گه‌رمیان نییه، وه‌ك راپۆرته‌كه‌ى مۆنیتۆر ده‌ڵێ، به‌ڵكو چه‌ندان كێشه‌ى تریان هه‌یه له‌وانه خه‌ڵكى گه‌رمیان به مۆنتیۆریان گوتووه، كێشه‌یان له گرێبه‌ست و تاپۆكانیان هه‌یه، ئه‌وان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه سه‌ردانى سلێمانى ده‌كه‌ن، سه‌ردانى حكوومه‌تى عێراقیش ده‌كه‌ن، كه‌چى هه‌ر یه‌كێك له‌مانه ره‌وانه‌ى لاى ئه‌ویتریان ده‌كات و به‌كارى خۆى نازانێ.