دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى دیمانه‌یه‌كى وه‌زیرى دارایى عێراق، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق روونكردنه‌وه به هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و ده‌ڵێ دیمانه‌كه‌ى وه‌زیرى دارایى دهستكاریى كراوه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامى ناوه‌ڕۆكى دیمانه‌یه‌كى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراقى دایه‌وه كه گوایه گوتوویه‌تى، له هه‌رێمى كوردستان نه‌وت به قاچاخ ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
وێراى ره‌تكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كانى وه‌زیرى دارایى عێراق، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێ، “ژماره‌كانی تایبه‌ت به هه‌نارده و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دیلۆیت وردبینیان بۆ ده‌كرێت و بۆ رای گشتی ده‌خرێته‌ڕوو”.
وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان له‌سه‌ر به‌قاچاخبردنى نه‌وت ده‌ڵێ، “ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ن، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌كان”.
دواى ئه‌م راگه‌یه‌نراوه، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كى داوه و گوتوویه‌تى عه‌لى عه‌لاوى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ فایننشاڵ تایمز كردووه، به‌ڵام حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامى ده‌قه شێواوهكهى دیمانه‌كه‌ى داوه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵه‌ى لێ ده‌رهێناوه”.
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ده‌ڵێ، “ده‌قى دیمانه‌كه له یوتوپ دانراوه ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و لێدوانانه‌ى دراونه‌ته پاڵ وه‌زیر به هه‌ڵه بووه”.