ئه‌سعه‌د مورادى تایبه‌ت به نوچه
له‌سه‌ر پرساندنى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتارانى پارتى رێككه‌وتنه‌كانیان وه‌بیر ئه‌و لایه‌نانه ده‌هێننه‌وه كه له‌گه‌ڵیان هاوبه‌شن له حكوومه‌ت، یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى پارتى ده‌ڵێ، “ده‌بێ ئه‌وان پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كانیان بن”.
دواى ئه‌وه‌ى بابه‌تى پرساندنى سه‌رۆكى حكوومه‌ت واژۆى پێویستى بۆ كۆكرایه‌وه ” 23 په‌رله‌مانتار”، په‌رله‌مانتارانى پارتى هه‌ڵوێستى فراكسیۆنه‌كه‌یان روونكردووه‌ته‌وه، دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه بابه‌تى پرساندن مه‌سه‌له‌یه‌كى ئاساییه و پێشتر چه‌ند رێكاریی یاسایى بۆ دیارى كراوه.
به‌ڵام ئه‌وان تێبینیان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه، كه په‌رله‌مانتارى وا هه‌یه حزبه‌كه‌ى هاوبه‌شى پارتییه له حكوومه‌ت و كه‌چى ئه‌وان “پشتیوانى له كارى ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن”.
وه‌یسى سه‌عید وه‌یسى، په‌رله‌مانتارى پارتى له لێدوانێكى بۆ نوچه گوتى، “دەبێت ئەو راستییەمان لەیاد بێت، پارتی وەک پێکهێنەری سەرەکی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوپەیمانی لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسی هەیە، بۆیه ئەندامانی ئەو لایەنانە دەبێت پابەندی ئەو رێککەوتننامەیە سیاسییە بن، هەر کارێک دەیکەن بە هاوبەشی بێت بۆئەوەی هیچ گرفتێک دروست نەبێت”.
وێراى ئه‌وه‌ى كه بابه‌تى پرساندنه‌كه به “موزایه‌ده” ده‌زانێ، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى ده‌شڵێ، “ئەگەرهاتوو لە دانیشتنەکان پێویست بە نیسابی یاسایی بکات، کە ٥٦ ئەندام پەرلەمانە و ئەگەر زۆرینە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە نەکات کۆبوونەوەکە دەکرێت؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر”.
كاتێك ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له رێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بوون له په‌رله‌مان ده‌كات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆئه‌وه‌ى پارتى و لایه‌نه‌كانى تر كه ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ پرساندنى سه‌رۆكى حكوومه‌ت نیین، ده‌توانن رێگریى له‌و بابه‌ته بكه‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ.
له‌سه‌ر هه‌مان پرس، ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ كه‌ناڵى “رووداو” گوتوویه‌تى به هاوبه‌شه سیاسییه‌كانیان له حكوومه‌ت گوتووه، “پشتیوانیكردنتان له كارێكى ئۆپۆزسیۆن كارێكى هه‌ڵه‌یه”.