ئه‌مڕۆ دواى هێرشه‌كانى موقته‌دا سه‌دڕى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دڕ بۆ سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى، هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در داوا له حه‌شد ده‌كات پابه‌ند بێ به‌وه‌ى هێرش نه‌كاته سه‌ر شانده دیپلۆماسییه‌كان و له به‌رژوه‌ندى بیانى نه‌ده‌ن.
هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در و هاوپه‌یمانى فه‌تح له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى داوا له حه‌شد ده‌كات، پابه‌ند بێت به دابینكردنى ئاسایشى وڵات وهێرش نه‌كاته‌سه‌ر شانده دیپلۆماسییه‌كان و به‌رژوه‌ندییه‌كانى وڵاتان له عێراق.
هادى عامرى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ده‌بێت حه‌شد دوور بێ له‌هه‌ر كارێك كه له‌كه‌دارى ده‌كات.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت شه‌وى رابردوو موقته‌دا سه‌دڕى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هه‌مان په‌یامى ئاراسته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كرد و گوتى به‌شێك له حه‌شدى شه‌عبى تاوانى تیرۆر و رفاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌بێ لایه‌نه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى رێ له‌و گرووپانه بگرن.
دوا به‌دواى ئه‌م دوو په‌یامه حه‌شدى شه‌عبى راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه پابه‌ند ده‌بێ به ته‌واوى ئه‌و فه‌رمانانه‌ى كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقه‌وه ده‌رده‌چێ، كه ئه‌ویش مسته‌فا كازمى سه‌روك وه‌زیرانه.