ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
شوكریا برادۆست شاره‌زا له ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر ئێران گوتى، ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌نده به سه‌ركه‌وتنى دۆناڵد تره‌مپه‌وه له هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر ده‌ربچێته‌وه ئه‌وا ئه‌وروپا ناچار ده‌كات هاوهه‌ڵوێستى بێت.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ئه‌وروپا له زۆربه‌ى هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئێران هاوڕا نییه، شوكریه برادۆست له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه نێت، پێشبینى ده‌كات ئه‌و كاته ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ سه‌پاندنى سزاكانى سه‌ر ئێران هاوڕا بێت، ئه‌گه‌رهاتوو تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ده‌ربچێته‌وه.
شوكریا له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “خۆشم لەگەڵ ئەو بۆچوونەم، کە ئەوروپییەکان لەگەڵ ئەوەن ترەمپ لەم هەڵبژاردنە سەرکەوتن بەدەست نەهێنێت. کاتێک ترەمپ فشاری ئابووری بخاتە سەر بانک و کۆمپانیا ئەوروپییەکان، ناچارن لەگەڵی بن، چونکە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم ئابووری ئەوروپا کەوتووەتە ژێردەست ئەمریکا، بۆیە ئەگەر ترەمپ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوروپاش هاوڕای دەبێت”.