په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئاشكراى ده‌كات، كازمى ناتوانێ حزب دابنێ و بچێته كێبڕكێى هه‌ڵبژارن، چونكه له‌و كاته‌ى كاندید كراوه ئه‌و مه‌رجه‌ى له‌سه‌ر دانراوه. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه تا ئێستا نیازێك له‌لایه‌ن كازمى بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌دى نه‌كراوه.
موعین كازمى پهرلهمانتاى “فه‌تح” له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، “به‌ر له‌وه‌ى متمانه به مسته‌فا كازمى بدرێت، مه‌رجێك له‌لاى حزبه سیاسییه‌كان هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نابێ له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو خۆى كاندید بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌رجه له‌سه‌رده‌مى عادل عه‌بدولمه‌هدیش هه‌بوو، كه نابێ حزب دابمه‌زرێ بۆئه‌وه‌ى به‌شداریى هه‌ڵبژاردن بكات”.
وێراى ئه‌وه‌یش په‌رله‌مانتارى فه‌تح ده‌ڵێ، “تا ئێستا به فه‌رمى نیازێك به‌دى نه‌كراوه، كازمى به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كارێكى وه‌ها بێ، ئه‌وا لایه‌نه سیاسییه‌كانیش هه‌ڵوێستیان ده‌بێ، چونكه مه‌رجه‌كه بۆئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌ڵبژاردن بهكارنههێنرێـت”.