شلێر سەعید ، نوچە نێت
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی بە”نوچەنێت”ی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ فراكسیۆنه كوردییەكان له به‌غدا كۆببنەوە. دەشڵێ هه‌رچه‌نده تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه، به‌ڵام لەناو فراكسیۆنه كوردییەكانیش رای جیاواز سەبارەت بە پڕۆژە یاسای هەڵبژارن هه‌یه .
له‌گه‌ڵئه‌وه‌ى واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دانراوه، به‌ڵام تا ئێستا حزبه سیاسییه‌كانى عێراق له‌سه‌ر شێوازى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن رێكنه‌كه‌وتوون. بوونى بۆچوونى جیاواز ته‌نیا له نێو لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان نییه، به‌ڵكو له‌ناو كوردیش هه‌یه.
لە لێدوانێكی تایبەت بە “نوچەنێت”، ڕێزان شێخ دلێر لە فراكسیۆنی یەكێتی لە لیژنەی مافەكانی ژنان ،سەبارەت بە رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن، گوتى، “كێشەی زۆر هەیە لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكە لایه‌نه سیاسییەكان تا ئێستا رێككەوتنیان لەسەر نەكردووە، بۆیە پێموانییە وا بە ئاسانی لە دانیشتنی ڕۆژی شەمووی داهاتوو تێپه‌ڕێت”.
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى رێزان شێخ دلێر گوتیشی، “كورد لەگەڵ یاسای فرەبازنەیی نییە بە تایبەت لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان چونكە زەرەرمەندە، كه‌چى له‌ناوخۆشمان رێككەوتنێكی وا نەكراوە”.
ڕێزان ئاماژەی بەوەشكرد كە بڕیارە ئەمڕۆ كوردەكان كۆببنەوە، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تا ئێستا هیچ كۆبونەوەیەكیش نەكراوە و دیار نییە رای كورد به گشتى چۆنە، چونكە لەناو
فراكیسۆنه كوردیەكانیش ڕای جیاواز هەیە .
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى كوردایه‌تى بیر بكه‌نه‌وه، ئه‌وا ده‌بێ بزانن فره‌بازنه‌یى ده‌نگێكى زۆرى ئه‌وان ده‌فه‌وتێنێ.