ئه‌و راپۆرتانه‌ى له عێراق و میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، باس له پیلانێكى میلیشیاكانى شیعه ده‌كه‌ن وده‌ڵێن، له چه‌ند رۆژى رابردوودا ویستوویانه هۆزه‌كانى باشوورى عێراق به‌گژ كازمى بچنه‌وه.
ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئۆنلاین له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه، هه‌ڵكشان و داكشانى په‌یوه‌ندى حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى و میلیشیاكانى شیعه به‌رده‌وامه و به تایبه‌تى له‌و چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا كه دژه تیرۆری عێراقى له شارى ناسرییه ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى ده‌ست پێكردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاڵاكوانێك به ناوى سه‌جاد عێراقى كه ده‌گوترێ میلیشیاكان رفاندوویانه.
به‌گوێره‌ى دوایین زانیارى رفێنه‌ره‌كان له‌لایه‌ن هۆزه‌كانییانه‌وه داڵده دراون و له‌م كاته‌یشدا له هه‌ندێك شوێن ده‌زگاى دژه تیرۆر له گه‌ڕان و پشكنین سڵى كردووه‌ته‌وه و نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ هۆزه چه‌كداره‌كان به‌ریه‌ككه‌وتن رووبدات.
كه‌چى پكشنینیان بۆ هه‌ندێك هۆزى تر كردووه، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى ئه‌وانى دروست كردووه.
میدل ئیست ئۆنلاین ده‌ڵێ، ئه‌مه بووه‌ته ده‌رفه‌تێك بۆ میلیشیاكان تا هۆزه‌كان له دژى كازمى و حكوومه‌ته‌كه‌ى هان بدات.
میدیاكانى عێراق لێدوانی چه‌ند هۆزێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ناڕه‌زاییان له به‌رامبه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌ربڕیوه. له‌وانه ماڵپه‌ڕى به‌غدا توده‌ى لێدوانى شێخى هۆزى عه‌ساكره‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ره‌خنه‌ى له حكوومه‌تى كازمى كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ى كردووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دژه تیرۆر ماڵه‌كانی سه‌ربه هۆزه‌كه‌ى پشكنیوه.