شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دادى عێراق بڕیارێكى له به‌رژوه‌ندى كورد ده‌ركرد، به‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى راگرت كه له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه بۆ عه‌ره‌بى هاورده كراون، وێراى ئه‌وه‌ى جووتیارانى كورد بڕیاره‌كه به باش ده‌زانن، دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه به‌س نییه و كێشه‌كه پێویستى به چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ى جێبه‌جێكردنى وه‌زاره‌تى داد به بڕیارێك هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى راگرت، كه كاتى خۆى له‌سه‌رده‌مى به‌عس گۆڕینى دیمۆگرافیاى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق كراون و دواتریش له ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌رییان بۆ دانراوه.
له نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى داد كه له‌م هه‌واڵه‌دا هاوپێچ كراوه، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه ئه‌و بڕیاره به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت شارى كه‌ركووك ده‌گرێته‌وه، دواتریش باس له‌وه ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات، گرێبه‌سته‌كان راده‌گرین.
جووتیارانى كورد وێراى ئه‌وه‌ى ئه‌م بڕیاره به به‌رژوه‌ندى خۆیان ده‌زانن، به‌ڵام پێیوایه كێشه‌كه به‌م جۆره چاره‌سه‌ر ناكرێت، له‌وانه حه‌مید عومه‌ر شێخه كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان بووه له پارێزگاى كه‌ركووك، له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، “بڕیاره‌كه باشه به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه، به‌ڵكو ده‌بێت كێشه‌كان له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانمان كردووه له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وان گووتیانه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كان ده‌دات، ئه‌و كاتیش عه‌ره‌به‌كان ناتوانن زه‌وییه‌كان داگیر بكه‌ن”.
