شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
بڕیاره له دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان كه شه‌موو به‌ڕێوه‌ده‌چێ، گفتوگۆ له‌سه‌ر پاشبه‌ندى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت وچاودێرانى سیاسیش گرنگترین دانیشتنى ده‌زانن، كوردیش كه له بڕگه‌یه‌كى یاساكه رازى نییه خۆى بۆ ئاماده نه‌كردووه، په‌رله‌مانتارێكى پارتی‌یش پێشبینى ده‌كات یاساكه ته‌واو بكرێت، چونكه لایه‌نه‌كان له‌ژێر فشارى شه‌قامدان.
محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندووه، له دانیشتنى رۆژى شه‌مووى داهاتوو، ته‌واوكردنى پاشبه‌ندى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه تایبه‌ته به دیاركردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌خرێته كارنامه‌ى په‌رله‌مانه‌وه.
ئه‌مڕۆ میدیا عه‌ره‌بی ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان باسیان له گرنگى ئه‌و دانیشتنه كردووه و پێیانوایه دانیشتنێكى سه‌خت ده‌بێت، چونكه ناكۆكییه‌كى توند له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه.
مه‌یاده نه‌جار په‌رله‌مانتارى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق، له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت پێشبینییه‌كى پێچه‌وانه ده‌كات و پێیوایه ئه‌و یاسایه ته‌واو ده‌كرێ، چونكه فشارى شه‌قام له‌سه‌ر لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌یه.
مه‌یاده له لێدوانه‌كه‌ى گوتى، “پێموانییە بایكۆتی دانیشتنەكە بكرێت، چونكە فشاری شەقامیان لەسەرە و سەرۆكایەتی كۆماری عێراق وسەرۆكایەتی وەزیران و پەرلەمان ڕێكەوتوون لەسەر ئەوەی ئەو مادە یاسایە تەواو بكرێت چونكە ئەوان لە فشاری شەقام دەترسن ودەڵێن پێش مانگی تشرین دەبێت تەواو بێت”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌كان كه ئایا چۆن خۆیان ئاماده كردووه؟ چونكه ده‌زانرێ لایه‌نه‌كانى كورد دژى فره‌بازنه‌یین، مه‌یاده نه‌جار ئاماده نه‌بوو پێش رووداوه‌كان بكه‌وێ و قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێ به نوچه‌نێت راگه‌یاند له‌وانه‌یه سبه‌ى پێنجشه‌م فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ بكه‌ن.