عێراق وئه‌مریكا شێوازێكى نوێ بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و گرووپانه ده‌گرنه‌به‌ر كه به به‌رده‌وامى مووشه‌كى كاتیوشا و هاوه‌ن ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا و شوێنه گرنه‌گانى به‌غدا ده‌كه‌ن.
له هه‌نگاوێكى نوێ‌دا ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراقى ناوچه‌ى جادرییه‌ى به‌غدایه ته‌وق كردووه، به دواى ئه‌و كه‌سانه گه‌ڕاون كه به‌رده‌وام مووشه‌ك ئاراسته‌ى سه‌ربازگه و باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێرا قله راگه‌یه‌نراوێكدا باسى له‌وه كردووه، به‌یانى دوێنێ سێشه‌م چه‌ند هاوه‌نێك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كراون وبه‌گوێره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه له ناوچه‌ى جادرییه ئاراسته كراون.
بۆیه ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ى ده‌ستنیشان كردووه.
هاوكات له‌ڕووى یاسایییه‌وه ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و گرووپانه بدۆزێته‌وه كه به پێشتر به “گرووپى كاتیوشا” ناسراون و دوو ساڵه هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییان كردووه‌ته دیارده.
ئه‌مڕۆ ماسیۆ تۆله‌ر باڵوێزى ئه‌مریكا له عێراق وفایق زیدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆبووه‌ته‌وه و باسى ئه‌وه‌یان كردووه گرنگه ئه‌و گرووپانه بدرێنه دادگا كه باره‌گاى بیانییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج.