چه‌ند رۆژێكه ره‌شنووسى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2020 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كراوه، كه‌چى ئه‌مڕۆ ئه‌میندارێتى گشتى حكوومه‌تى عێراق نامه‌یه‌كى فه‌رمى بۆ په‌رله‌مان ناردووه و گوتوویه‌تى، ره‌شنووسى یاساكه ده‌كێشێته‌وه.
به‌گوێره‌ى نووسراوێكى فه‌رمى كه له‌لایه‌ن ئه‌میندارێتى گشتى حكوومه‌تى عێراقه‌وه ئاراسته‌ى ئه‌میندارێتى گشتى په‌رله‌مان كراوه، حكوومه‌تى عێراق داواى كشاندنه‌وه‌ى ره‌شنووسى یاساى بودجه‌ى كردووه كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كردووه.
سه‌باره‌ت به هۆكارى كشاندنه‌وه‌ى پرۆژه یاساكه، ئه‌میندارێتى گشتى ده‌ڵێ، به ئامانجى ئه‌وه‌یه هه‌ندێك گۆڕانكاریى تێدا بكرێت.
كه‌چى محه‌مه‌د شیاع سوودانى وه‌زیرى پێشوو و په‌رله‌مانتارى ئێستا له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى دابه‌زیوه، هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا كردووه گوتوویه‌تى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حكوومه‌ت دواى كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق هاتووه.
ده‌ركه‌وتووه كورتهێنانى بودجه‌ى عێراق زۆره وحكوومه‌تیش هیچ چاكسازییه‌كى ئابوورى پێشكه‌ش نه‌كردووه، به‌ڵكو له قه‌رزكردن پشتى به یه‌ده‌گى دراوى عێراق به‌ستووه، كه ئه‌مه‌یش كارێكى مه‌ترسیداره كاریگه‌رى به‌سه‌ر بارودۆخى دارایى عێراق هه‌یه.
له كاتێكدا ته‌نیا سێ مانگى 2020 ماوه، عێراق نه‌یتوانیوه بودجه‌ى ئه‌مساڵه په‌سند بكات
