سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌ته‌وه، تاوتوێى چۆنیه‌تى به‌شداربوونى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمی كوردستانیان كردووه له دانانى ئه‌ندامان و سه‌رۆكى نوێى دادگاى فیدڕاڵى.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، فایق زیدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق پێشوازى له شاندێكى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان كردووه كه پێكهاتووه، له به‌نگین قاسم سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیرى داد و فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا.
سه‌باره‌ت به ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه، به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێ، زیدان له‌گه‌ڵ شاندى میوان باسى له هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى فیدڕاڵى كردووه وله‌گه‌ڵ چۆنیه‌تى به‌شداربوونى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان له دانانى ئه‌ندام و سه‌رۆكى دادگا نوێیه‌كه”.
ماوه‌یه‌كه كێشه له دادگاى فیدڕاڵى دروست بووه به‌هۆى نه‌مانى یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانى، بۆیه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كرێت یاساكه‌ى له په‌رله‌مانى عێراق هه‌موار بكرێته‌وه