به‌رپرسى لقى سێى پارتى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ره‌خنه له نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌گرێ، به‌وه‌ى له‌سه‌ر كێشه‌ى كه‌ركووك نایه‌ته ده‌نگ، ده‌شڵێ، “ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به پێچه‌وانه بووایه كورد زه‌وى عه‌ره‌بى داگیركردبووایه ئه‌وا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵوێستى جددى ده‌بوو”.
ماوه‌یه‌كه دیارده‌ى به عه‌ره‌بكردن له كه‌ركووك و ناوچه‌كانى تر ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى جه‌ماوه‌ریى ولایه‌نه سیاسییه‌كانى له كوردستان دروست كردووه.
محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى سێى پارتى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، باس له‌و كێشه‌یه ده‌كات و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا به كه‌مته‌رخه‌م وه‌سف ده‌كات.
محه‌مه‌د خورشید له لێدوانه‌كه‌ى گوتى”نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێ خه‌مه ونایه‌ته سه‌رخه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ئه‌وه ئه‌گه‌ر كورد بووایه و بچێته سه‌ر زه‌وى عه‌ره‌ب ئه‌وا به جددى هه‌ڵوێستیان ده‌بوو”.
دواتر ره‌خنه‌ى له نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا گرت و گوتى”نوێنەرانی كورد لە بەغدا بەتایبەت دەسەڵاتی جێبەجێكار لە ڕاست ئەم بابەتە بێخەمن، پەرلەمانتارەكان بیانووی ئەوەیان هەیە دەڵێن ئێمە كەمینەین لە پەرلەمانی عێراق ناتوانین یاسا دەربكەین، بەڵام گەر نەتوانن یاسا دەربكەن دەتوانن ڕێنمایی دەربكەن بۆ ڕاگرتنی ئەو گرێبەستەی كاتی خۆی دراوە بە عەرەبی هاوردە”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باسى له‌وه كرد ته‌نیا هه‌رێمى كوردستان نییه كه ده‌بێت هه‌ڵوێستى هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێ حكوومه‌تى عێراقیش هه‌ڵوێستى هه‌بێت و سنوورێك بۆ ئه‌و بابه‌ته دابنێ و له كۆتایى قسه‌كانیشى گوتى، “له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه عه‌ره‌به هاورده‌كان بوێرییان زیاتر بووه و ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه وا بڕوات ئه‌وا له‌لایه‌ن كورده‌وه پێویستى به رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى سه‌ربازى هه‌یه”.