شلێر سەعید، نوچە نێت
له رووداوێكى هاتوچۆ له رێگه‌ى كۆیه، ته‌نكه‌رێك كه نه‌وتى سپى هه‌ڵگرتبوو گڕى گرت و شوفێرى ته‌نكه‌ره‌كه به‌سه‌ختى سووتاوه و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانیش ده‌ڵێ، تا ئێستا هۆكارى رووداوه‌كه نه‌زانراوه.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، لە رووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری قەزای كۆیە تەنكەرێك گڕى گرت. لە لێدوانێكی تایبەت بە “نوچەنێت” گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای كۆیە سەبارەت بە رووداوه‌كه گوتى، “ئەمڕۆ نیوەڕۆ لە سنووری قەزای كۆیە رووداوێكی هاتوچۆ روویدا لە لۆفەكانی كەلكەسماقه‌ی سەربە ناحیەی ئاشتی، ئۆتۆمبیلەكە تەنكەرێكە نەوتی سپی باركردووە گڕی گرتووە، لە ئەنجامدا شوفێرەكە سووتاوە”.
گۆران ئەحمەد له‌باره‌ى زیانه‌كانى رووداوه‌كه گوتى، شوفێری تەنكەرەكە( محه‌مه‌د موحسین ره‌شید) لە دایكبووی ساڵی 1997 و دانیشتووی كه لارە، بە سەختی سووتاوە ئێستا لەنەخۆشخانەی کۆیەیە و بارودۆخی خراپە، بەڵام تا ئێستا نازانین رێژەی سووتانەکەی چەندە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای كۆیە دووپاتی كرده‌وه، تا ئێستا هۆكاری گڕگرتنی تەنكەرەكە دیار نییە ، گوتیشى زیانێكی زۆریش بە ژینگەی ناوچەكە گەیاندووە .

