راپۆرتى شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
كاتێك مسته‌فا كازمى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى عێراق كاندید كرا، سه‌ركرده‌كانى كورد به‌ر له هه‌موو لایه‌نه‌كانى تر پاڵپشتییان كرد، ئێستا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانه و كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ى گرنگى به ده‌سته‌وه گرتووه و هیچ یه‌كێك له دۆسیه‌كانیش ئاسان نیین، ئایا كورد وه‌ك داواكارى مافه‌كانى له‌گه‌ڵ كازمى ده‌مێنێته‌وه، یانیش هاوكاریی ده‌بێت؟ په‌رله‌مانتارێكى كورد ده‌ڵێ، “كازمى خۆى چى هه‌یه تا كورد هاوكاریى بكات”و په‌رله‌مانتارێكى عه‌ره‌بیش ده‌ڵێ، “هاوكارى كورد بۆ سه‌رخستنى كازمى گرنگه”.
له ناوه‌ڕاستى مانگى نیسان مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌و كاتى ده‌زگاى هه‌واڵگریى عێراق ، دواى سه‌رنه‌كه‌وتنى چه‌ند كاندیدێكى تر بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت، بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت كاندید كرا. كۆمه‌ڵێك لایه‌ن گومانیان له‌سه‌ركه‌وتنى كازمى هه‌بوو، كه‌چى به پێچه‌وانه‌وه كورد به‌ر له هه‌موو لایه‌نه‌كان پاڵپشتى له كازمى كرد.
سه‌باره‌ت به كورد كازمى چه‌ند هه‌نگاوێكى ناوه، له‌وانه رێككه‌وتنێكى ساده‌ى بۆ هه‌ناردنى بڕێك پاره كردووه و هه‌روه‌ها سه‌ردانى هه‌ولێر و شاره‌كانى تر‌ى كوردستانى كردووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌یش شاندى هه‌رێم دانیشتنه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانى كۆمه‌ڵێك داواكارى كه له حكوومه‌ته‌كانى تر‌ى عێراقیش چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارییانه كورد چى بۆ كازمى هه‌یه؟ ئایا كورد ته‌نیا له ئاست داواكارییه‌كانى ده‌وه‌ستێ هیچ هاوكارییه‌كى كازمى ناكات، چونكه ده‌زانرێ كازمى به رۆژگارێكى ئاڵۆز و سه‌خت تێده‌په‌ڕێ چه‌ندان دۆسیه‌ى گرنگى به‌ده‌سته‌وه گرتووه، له‌وانه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵێ و جڵه‌وكردنى میلیشیاكان و هاوسه‌نگكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له ده‌ره‌وه؟ بۆ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه دوو لێكدانه‌وه‌ى جیاواز هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كورد ده‌سه‌ڵاتى له ناوه‌ند كه‌مه‌وه و به‌هۆى قه‌واره‌ى سیاسى و تایبه‌تمه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى ناتوانێ هیچ شتێك بۆ كازمى بكات. لێكدانه‌وه‌یه‌كى تریش هه‌یه ده‌ڵێ “پاڵپشتى هه‌رێم بۆ كازمى گرنگه”.
موسه‌نا ئه‌مین په‌رله‌مانتارى كورد له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، له‌گه‌ڵ لێكدانه‌وه‌ى یه‌كه‌مه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كراوه، بۆیه له سه‌ره‌تاى لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى “كازمى خۆى هه‌یه تا كورد پشتیوانى بكات”.
موسه‌نا ئه‌مین زیاتر مه‌به‌سته‌كه‌ى روونكرده‌وه و گوتى “كازمى وه‌ك خۆى كه‌سێكى باشه و فكرى باشه، به‌ڵام كازمى سه‌رۆكى عێراق نییه، به‌ڵكو به هۆى بارودۆخێكى ناچار ناكۆكى لایه‌نه سیاسیه‌كان، ئه‌و پیاوه‌ى هێنایه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر نا سه‌رۆك وه‌زیرانێكى به ده‌سه‌ڵات نییه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده باس له‌وه ده‌كات هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و تێڕوانینه‌ى بۆ كازمى هه‌بووه و ده‌ڵێ، “من له سه‌ره‌تاوه به ده‌زگاكانى راگه‌یاندنم گوتووه، كه ده‌بێت چاوه‌ڕوانى له كازمى سنووردار بێ و به ئه‌ندازه‌ى كه هه‌یه، ئه‌وه‌یش هه‌یه كه هه‌ندێ هێزى سیاسى به ناچارى پاڵپشتییان كردووه و بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران، به دڵنیاییشه‌وه ناهێڵن گۆڕانكارى جه‌وهه‌رى بكات”.
دواتر موسه‌نا ئه‌مین باسى له‌وه كرد كازمى تا ئێستا نه‌یتوانیوه له به‌غدا شتێك بكات، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى گرنگترین شت كازمى هێنایه ده‌سه‌ڵات خوێنى خۆپێشانده‌ران بوو، كه‌چى تا ئێستا كازمى نه‌یتوانیوه تاوانباران به دادگا بدات ، جگه له‌مه‌یش چوار گه‌نده‌ڵى گه‌وره‌ى نه‌داوه‌ته دادگا. موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێ، “ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه ئه‌و نایه‌وێ به‌ڵكو ناتوانێت چونكه كێشه‌كانى عێراق له كازمى گه‌وره‌ترن”.
له ته‌وه‌رێكى تر‌ى قسه‌كانى سه‌باره‌ت به‌وه هه‌ڵوێستى كورد چى ده‌بێ له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانى كازمى، موسه‌نا ئه‌مین گوتى، “ده‌بێت كورد له‌گه‌ڵى هاوڕا بێت، ئاراسته‌كانى باشن جا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، یان هاوسه‌نگى یان سنوورداركردنى چه‌ك و رێگرتن له پێكهاته‌كان و فراوانكردنى پانتایى دیموكراسى”.
دواتریش موسه‌نا گوتى، “كورد ده‌بێ پشتیوانى بێت چونكه تا ئێستا هیچى خراپى به‌رامبه‌ر به كورد نه‌گوتووه، به‌ڵام چه‌نده ده‌توانێ ئه‌وه‌ى ده‌یڵێت بیكات، جارێ نازانرێ” دواجار موسه‌نا ئه‌مین قسه‌كانى بۆ نوچه‌نێت به‌وه كۆتایى هێنا كه گوتى “كازمى وێنه‌یه‌ك پیشان ده‌دات گه‌وره‌تره له خۆى”.
هه‌مان گومان كه له‌لایه‌ن موسه‌نا ئه‌مینه‌وه هه‌یه، له لایه‌ن غالب محه‌مه‌دیش هه‌یه كه په‌رله‌مانتارێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه له په‌رله‌مانى عێراق، بۆیه غالب له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، “ئه‌نجوومه‌نى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى تازه دانراوه، ئێمه سه‌یر ده‌كه‌ین بزانین وه‌ك ئاراسته‌كانى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌بێ و هیچ سوودێكى نابێ، یانیش جددى ده‌بێ”.
گاتع روكابى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا به گرنگى ده‌زانێ هه‌رێمى كوردستان پاڵپشتى له مسته‌فا كازمى بكات بۆئه‌وه‌ى له دۆسیه‌كانى سه‌ركه‌وێ. روكابى له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى” پێویسته هه‌رێمیش هاوكار و پاڵپشتى حكوومه‌تى كازمى بێت، پاڵپشتى هه‌رێمیش گرنگه بۆئه‌وه‌ى نه‌ڵێن هه‌رێم له‌گه‌ڵ مه‌ركه‌ز نییه، چاكتره هاوئاهه‌نگى هه‌بێت”.