دوێنێ ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره له شارى ناسرییه‌ى باشوورى عێراق له‌لایه‌ن ده‌زگاى دژه تیرۆره‌وه ئه‌نجام درا، بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاڵاكوانێكى رفێنراو، سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه دژه تیرۆر هیچى پێنه‌كراوه چونكه هۆزه‌كان رفێنه‌ره‌كانیان داڵده داوه.
دوێنێ ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره به فه‌رمانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ستى پێكرد، بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌جاد عێراقى كه چاڵاكوانێكى گه‌نجه له رۆژى شه‌موو رابردووه‌وه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه له شارى ناسرییه رفێنراوه.
ئۆپراسیۆنه‌كه له لایه‌ن دژه تیرۆره‌وه ئه‌نجام دراوه و چه‌ند یه‌كێكى ئه‌م ده‌زگایه له به‌غداوه بۆ ناسرییه، ره‌وانه كراون، كه‌چى گه‌ڕان و هه‌وڵه‌كانیان سوودى نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، رفێنه‌ران له لایه‌ن هۆزه‌كانیان داڵده دراون و هۆزهكانیشان ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌كه هه‌یه، بۆیه تا ئێستا دژه تیرۆر هیچى بۆ نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، ره‌نگه گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان هۆزه‌كان وهێزه ئه‌منییه‌كانى دژه تیرۆر بكرێت بۆئه‌وه‌ى سه‌جاد ئازاد بكرێ.