به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى مۆنیتۆر، 67% عێراقییه‌كان وازیان له نوێژى به‌كۆمه‌ڵ هێناوه، سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كه‌یش ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌سانه پێیانوایه توندڕه‌وى گرووپه ئیسلامییه‌كان هۆكاره، له به‌رانبه‌ریشدا گرووپه ئیسلامییه‌كان ئه‌مه به ” پیلانگێڕیى” ده‌زانن.
ماڵپه‌ڕى مۆنیتۆر بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پابه‌ندبوون به ئایین له‌لایه‌ن گه‌نجانى عێراقى كه‌مى كردووه و ئه‌مه‌یش هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ى چیتر متمانه به حزبه ئیسلامییه‌كان نه‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕى “حوڕه”ى ئه‌مریكى پوخته‌یه‌كى راپۆرته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا هاتووه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 60% عێراقییه‌كان نوێژی هه‌ینییان ده‌كرد، كه‌چى ئێستا ده‌ركه‌وتووه ته‌نیا 33% ئه‌م نوێژه ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به متمانهكردنیش به حزبه ئیسلامییه‌كان له راپۆرته‌كه هاتووه، له ساڵى 2013 نزیكه‌ى 35%ى خه‌ڵك بڕوایان نبه حزبه ئیسلامییه‌كان هه‌بوو، كه‌چى له 2018 ئه‌م رێژه‌یه بۆ 20% دابه‌زیوه.
له راپۆرته‌كه‌ى حوڕه باس له راپۆرتێكى تر كراوه كه له‌لایه‌ن تۆڕى بارومیترى عه‌ره‌بى كراوه و ده‌ركه‌وتووه رێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆیان به “ئایینپه‌روه‌ر نازانن” له 8%ى 2013 بۆ 50%ى 2018 زیادى كردووه.
تێبینى ئه‌وه‌یش كراوه پابه‌ندبوون به ئایین، له كۆمه‌ڵگاكانى عێراق و لیبیا و جه‌زائیر و میسر و توونس و ئوردن كه‌مى كردووه.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كان له راپۆرته‌كه هاتووه، گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانى عێراق چه‌ندان كارى توندڕه‌وییان كردووه كه دنیایان هه‌ژاندووه، ئه‌مه‌یش خه‌ڵكێكى تووشى دڵه‌ڕاوكێ كردووه. كه‌چى ئیسلامییه‌كان پێیانوایه بۆ پیلانگێڕیى ده‌ره‌كى ده‌گه‌ڕێته‌وه.