رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مریكى، له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ ئێران ستراتیژى سه‌ربازى خۆى له عێراق گۆڕیوه وهێرشه‌كانى كه‌مكردووه‌ته‌وه، به ئامانجى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ك هێرشه‌كانى له ده‌رچوونه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا به‌شدار بێت.
رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا باس له كه‌مبوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات له عێراق و پێیوایه ئه‌مه گۆڕینى ستراتیژى ئێرانه له به‌رامبه‌ر بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا.
له راپۆرته‌كه‌دا چه‌ندان به‌رپرسى باڵاى ئه‌مریكا قسه‌یان كردووه و گوتوویانه پێشتر له دوو مانگى رابردوودا، ئێران له هێرشه‌كانى نزیكه‌ى 20 مووشه‌كى به‌كارده‌هێنا، ئێستا ته‌نیا سێ مووشه‌ك به‌كارده‌هێنێ، ئه‌مه‌یش ته‌نیا بۆ سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى كه ئێران هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه.
به‌رپرسێكى ئه‌مریكى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر ئێران ئاره‌زووى ده‌رنه‌چوونى تره‌مپ بكات، ئه‌وا خراپتر شت ئه‌وه‌یه كارێك بكات گه‌لى ئه‌مریكا توڕه بكات”.
له چه‌ندان شوێنى راپۆرته‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، به نیازى ئه‌وه‌ى له چه‌ند هه‌فته‌ى به‌ر له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا ئێران كارێك نه‌كات به‌شدار بێت له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى تره‌مپ، ئه‌وا هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مریكا كه‌م ده‌كاته‌وه و خۆى له هێرشى توند به‌دوور ده‌گرێ.