شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له عێراق ئاشكراى كردووه، شه‌وى رابردوو له نزیك شارى سه‌ڵاحه‌دین، كاروانێكى لۆجیستى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كراوه‌ته ئامانج. جگه له زیانى ماددى هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوتوویه‌تى شه‌وى رابردوو له نێوان قه‌زاى دوجه‌یل و به‌له‌دى سه‌ر به شارى سه‌ڵاحه‌دین، بۆمبێك به كاروانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ته‌قیوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به كاروانه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كاروانێكى لۆجیستى بووه، هاوكاریى بۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى گواستووه‌ته‌وه. به‌ڵام سه‌رجه‌م ئۆتۆمبیل و شۆفێره‌كان عێراقیین.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبه‌كه هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه و ته‌نیا زیانى ماددى هه‌بووه.
ماوه‌ى دوو ساڵه میلیشیاكانى عێراق داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن و رۆژانه‌یش هێرش ده‌كرێته سه‌ر بنكه و كاروانه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى.