ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌نته‌رى هه‌هاهه‌نگى فریاكه‌وتن “122” و بانكى خوێنى به‌سه‌ركرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌م ماوه‌یه‌دا حكوومه‌ت 108 ملیار دینارى بۆ پێداویستى ته‌ندروستى دابینكردووه .
ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانى به یاوه‌رى سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگى 122 و بانكى خوێنى به‌سه‌ر كرده‌وه و وێراى دیدارى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و نه‌خۆشه‌كان، لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دا.
له لێدوانه‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى باسى له‌وه كرد له ماوه‌ى رابردوودا، حكوومه‌ت 108 ملیار دینارى بۆ پێداویستییه‌كان دابین كردووه، وێراى ئه‌مه‌یش گوتى، “وەک هەموو کەرتەکانی تر بەداخەوە بەڵام ئەم کەرتە ژێرخانێکی تەندروستیی لەسەر بنەمای ستانداردی جیهانی لە کوردستان تا ئێستا بوونی نەبووە. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین لە گەڵ وەزارەتی تەندروستی و پسپۆڕەکان بۆ ئەوەی بتوانین گەشە بەم کەرتە بدەین”
جگه له‌مه‌یش سه‌رۆكى حكوومه‌ت، سوپاسى بێ پایانى هه‌موو پزیشك و فه‌رمانبه‌رانى كرد كه به گوته‌ى ئه‌و له هێڵى پێشه‌وه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا.